ترێ و کوێرايي له سه‌رده‌مي پيريدا
تاقمێک له پسپۆراني چاو له ئه‌مريکا ده‌ريان خست خواردني هه‌نگور له درێژايي ته‌مه‌ندا به‌رگري ده‌کات له کوێرايي له سه‌رده‌مي پيريدا .
به‌ساڵاچوان ئاماده‌ي گيرووده بوون به جۆرێ نه‌خۆشي چاون که ناوي " داخوراني نوختهي ماکۆلاري چاوه" و به هۆي رۆيشتنه سه‌ره‌وه‌ي ته‌مه‌ن ده‌رده‌که‌وێت و له هۆکاني کوێرايي له‌و سهردهمهدايه
.
ئه‌و که‌سانه‌ي که به درێژي ته‌مه‌نيان ترێ ده‌خۆن، له سه‌رده‌مي پيريدا که‌متر تووشي کوێرايي به هۆي نه‌خۆشي " داخوراني نوختهي ماکۆلاري چاو" ده‌بن .
کوێرايي به هۆي رۆيشتنه سه‌ره‌وه‌ي ته‌مه‌ن ،نتيجه‌ي سه‌ده مه‌ي ئوكسيديته به پێکهاته‌ي چاوه که هێواش هێواش و به هۆي رۆيشتنه سه‌ره‌وه‌ي ته‌مه‌ن ده‌رده‌که‌وێ .
ده‌م گرتنهوهييکي ده‌وڵه‌مه‌ند به ئانتي ئوكسيده سروشتيه‌کان له درێژي ته‌مه‌ندا وه‌کوو ئانتي ئوكسيدێ که له نێو ترێدا هه‌يه به شێوازێکي راسته‌وخۆ بۆ خانه ڕهنگيهکاني ئيپيتليومي تۆڕي چاو و له ئاکامدا له سه‌ر ساغي و باشي کاردانه‌وه‌ي چاو کاريگه‌ري هه‌يه و سوودمه‌نده .
ترێ هه‌روه‌ها مێوه‌ييکي دژگهنه و بۆ نه‌خۆشيه‌کاني قه‌بزي و ئاسه‌واري باداري و که‌م خوێني و به‌رگري له نه‌خۆشي شيرپه‌نجه زۆر به که‌ڵکه .
ئه‌م مێوه هه‌روه‌ها پڕه له پتاسيۆم که بۆ لابردني لاوازي له‌ش زۆر به که‌ڵکه و خواردني بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي که نه‌خۆشي مێشک و دهماريان هه‌يه ڕادهسپيرێ .
هه‌نگور بۆ پاراستني ساغي دڵ ، سي و گورچيله‌کان سوودبه‌خشه و به هۆي ئه‌وه که خاوه‌ني خۆێ و که‌ره‌سته ژوور ساز، نه‌رم که‌ره‌وه و مێزاوهره و ده‌بێته هۆي که‌م بوونه‌وه‌ي ئوورهي خوێن .
دانهي وشکي هه‌نگوور سه‌فرا و به‌ڵغه‌م لا ئه‌بات و يارمه‌تي ئه‌دات بۆ لابردني ماندوويي .
سه‌رچاوه : رۆژنامه‌ي کهيهان