تواناي بڕياردان له منداڵه‌کانتاندا به‌رز بکه‌نه‌وه
به‌م هۆيه‌وه که تواناي بڕياردان به شيوه‌ي سرۆشتي به‌شێکه له تايبه‌تمنديه هۆراييه‌کاني مرۆڤ نيه ، ئێمه ده‌بێ منداڵه‌کانمان فێر بکه‌ين که چۆن ئه‌توانن خۆيان له‌گه‌ڵ بار و دۆخي جۆراوجۆر سازگار بکه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاني درۆستيان له‌وێدا ببێت . ئه‌وان ده‌بێ بتوانن نياز و بڕياري خۆيان بناسن بۆ ئه‌وه‌ي بتوانن له نێو چه‌ند خاڵدا چاکترينه‌که‌يان هه‌ڵبژێرن . نابێ بڕيارداني منداڵ له ماڵدا ته‌نيا له چێشت ، جل و کايه‌کلێدا بێ . ئه‌گه‌ر بتوانين ئه‌و خاڵانه زۆرتر بکه‌ين ، سرۆشتيه که هه‌ستي کۆنجکۆڵي و له ئاکامدا بڕوا به خۆ بوون له بڕيارداندا به‌رز ده‌که‌ينه‌وه .
به کۆ کردنه‌وه‌ي ڕێنمايي ڕاهێن، مافي هه‌ڵبژاردني سازێنه‌ر و بار و دۆخي بيرسايي، ئێوه ئه‌توانن تواناي بڕياردان له منداڵه‌کانتاندا به‌رز بکه‌نه‌وه .
به‌م هۆيه‌وه که تواناي بڕياردان به شيوه‌ي سرۆشتي به‌شێکه له تايبه‌تمنديه هۆراييه‌کاني مرۆڤ نيه ، ئێمه ده‌بێ منداڵه‌کانمان فێر بکه‌ين که چۆن ئه‌توانن خۆيان له‌گه‌ڵ بار و دۆخي جۆراوجۆر سازگار بکه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاني درۆستيان له‌وێدا ببێت .
1- به‌رز کردنه‌وه‌ي بڕوا به خۆ بوون :
يه‌کێک له گرنگترين خاڵه‌کان له کاتي بڕيارداندا بڕوا به خۆ بووني به‌رزه . ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ي ئێوه دڵنيا نه‌بێ به توانابووني خۆي سه‌باره‌ت به‌و فرمانه‌ي که جێ به جێي ئه‌کات ، هيچکات ناتوانێ به بۆنه‌ي بڕياردان له پرسي جۆراوجۆر لێکۆڵينه‌وه بکات . ده‌بێ پشتيواني بکه‌ن له تواناي منداڵه‌که‌تان و هاني بده‌ن بۆ بڕياره‌کاني ؛ئه‌م فرمانانه وه‌کوو ئامێرێکن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ي بڕوا به خۆ و دڵنيايي له منداڵدا . گۆتارێک وه‌کوو : "هه‌ڵبژاردني ئه‌و جله شينه کارێکي بێ وێنه بوو" دڵنياييکي دووپات له ميشکياندا بێ‌دار ده‌کاته‌وه که : به‌ڵێ ، ئه‌وانيش تواناي بڕياردانيان هه‌يه .
2- خۆڕاهێنان و دووپات کردن
ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ منداڵه‌کانتان به ته‌واوي دڵنيا بن، ده‌بێ ئيزن بده‌ن که بڕياري جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به بابه‌تي جۆراوجۆر بگرن . منداڵێکي که‌م ته‌مه‌ن ئه‌بێ بزانێ که له هه‌ر کاتي ژيانيدا بڕياراييکي گرنگ بگرێ . بڕياراييک وه‌کوو ئه‌وه‌ي که له‌گه‌ڵ چ که‌سێک له نێو حه‌وشدا ياري بکه‌م، خۆاردني به‌يانيم چي بێ ؛ هه‌موو ئه‌مانه بنه‌ماي بڕياراييکي گرنگن که بڕياره له داهاتوودا بۆ ژيان داده‌ڕێژرێت .وه‌بيري بێننه‌وه که پرسيار کردن و يارمه‌تي خواستن له کاتي هه‌ستياردا قه‌ي ناکا . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ ته‌نيا له‌سه‌ر بناغه‌ي بڕوا و بيري خۆي ڕه‌فتار بکات .
3- ڕه‌خنه‌ي په‌يتا په‌يتا
کاتێک منداڵ دوابڕياري خۆي ئادات و له ژووره‌که‌ي خۆيه‌وه به‌ره‌و لاي ئێوه دێت ، ئه‌گه‌ر په‌يتا په‌يتا ڕه‌خنه‌ي لێي بگرن و وه‌کوو ڕه‌خنه‌گرێک ته‌واشاي فرمانه‌کاني بکه‌ن، بێ گۆمان بڕوا به خۆي له ده‌ست ئه‌دات و ئێوه‌ش له ئامانجي سه‌رکي خۆتان که دڵنيايي له بڕيارداندايه ، دوور ئه‌که‌ون . ته‌واشاي خاڵه چاکه‌کاني بڕياره‌که‌ي بکه‌ن ، په‌نجه‌ي خۆتان ته‌نيا له‌سه‌ر کێشه و که‌م و کۆرتيه‌کاني مه‌نێن .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ري "مردمان"