چي له‌باره‌ي نهێنييه‌كاني بيابانه‌وه ده‌زانيت؟
1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه7/11/2012 21:03:00ره‌نگه وابزانين له‌به‌رئه‌وه‌ي خاكي بيابان خاكێكي وشكه، زينده‌وه‌ري تيادا ناژي. ئه‌مه هه‌ڵه‌يه‌كي باوه چونكه بيابانه‌كان پڕن له ژيان، به چه‌ندين جۆري رووه‌ك و ئاژه‌ڵه‌وه كه به‌شێوه‌يه‌ك په‌ره‌يانسه‌ندووه كه بتوانن له‌گه‌ڵ بارودۆخي بياباندا بگونجێن.
له‌وانه‌شه وا بزانين خه‌ڵكێكي زۆر كه‌م له بيابانه‌كاندا ده‌ژين! به‌ڵام زياتر له يه‌ك مليار كه‌س (يه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتي دانيشتواني زه‌وي) له ناوچه بيابانيه‌كاندا ده‌ژين.
بيابانه‌كان يه‌ك له‌سه‌ر پێنجي هه‌موو خاكي زه‌وي پێكده‌هێنن و له‌سه‌رجه‌م كيشوه‌ره‌كاندا هه‌ن. بيابان بريتيه له‌و زه‌ويه‌ي كه باران بارين تيايدا له 25 سانتيمه‌تر كه‌متره له ساڵێكدا. بيابانه‌كان به‌شێكن له "زه‌وييه وشكه‌كان".
هه‌رچه‌نده زۆربه‌مان پێمانوايه كه بيابانه‌كان گه‌رم و وشكن، به‌ڵام بياباني سارديش له جيهاندا هه‌ن وه‌ك بياباني گۆبي له ئاسيا و بياباني كيشوه‌ري جه‌مسه‌ري باشور. هه‌روه‌ها بياباني شاخاويش بونيان هه‌يه كه به شاخي لمين داپۆشراون.
ئاژه‌ڵاني بيابانه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك په‌ره‌يانسه‌ندووه كه بتوانن ئاوي كه‌م بخۆنه‌وه و له‌شي خۆيان به ساردي بهێڵنه‌وه. بۆ نمونه، حوشتر ده‌توانێت چه‌ندين رۆژ به‌بێ ئاو و خواردن بمێنێته‌وه. چه‌ندين ئاژه‌ڵي بيابان شه‌وگه‌ڕن، واته ته‌نها ئه‌وكاتانه دێنه‌ده‌ره‌وه بۆ راوكردن كه خۆري سوتێنه‌ر ئاواده‌بێت. به‌شێكي ديكه‌ش له ئاژه‌ڵان له ژێر زه‌ويدا زۆربه‌ي كاتي خۆيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. باڵنده‌ي بيابانه‌كانيش گه‌ڕۆكن و به‌دواي خواردندا له جێگه‌يه‌كه‌وه ده‌فڕن بۆ جێگه‌يه‌كي تر.
يه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كاني په‌يداكردني ئاو له بياباندا بريتييه له چڕبوونه‌وه‌ي ئه‌و شێيه‌ي له هه‌وادا هه‌يه و له ناوچه ته‌ڕه‌كانه‌وه دێته سه‌ر بيابان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي شه‌وي بيابان سارده، ئه‌و شێيه چڕده‌بێته‌وه و ده‌بێته‌وه به ئاو و ئه‌و زينده‌وه‌رانه سودي لێوه‌رده‌گرن.
هه‌ندێكجار رووه‌كي بيابانه‌كان چه‌ند ساڵێك به‌بێ ئاو ده‌مێننه‌وه و له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێكيان وه‌ها خۆيانگونجاندووه كه ره‌گي درێژيان هه‌بێت و ئاو له قوڵايي زه‌وييه‌وه وه‌ربگرن. هه‌ندێك رووه‌كي ديكه، وه‌ك دڕكه‌رووه‌ك، شێوازي گه‌نجينه‌كردن و پاراستني ئاويان هه‌يه. چه‌ندين رووه‌كي بيابان ته‌مه‌نيان ده‌گاته سه‌ده‌ها ساڵ.
وه‌ك زانايان تێبينيان كردووه هه‌ندێك له ناوچه نيمچه وشكه‌كاني زه‌وي له پرۆسه‌ي به‌بيابانبووندان به شێوه‌يه‌كي خێرا.
هۆكاري پرۆسه‌ي "به بيابانبوون" بريتيه له به‌كارهێناني ئاوێكي زۆر له ناوچه نيمچه وشكه‌كاندا له‌لايه‌ن دانيشتوانه‌كه‌يه‌وه بۆ مه‌به‌ستي كشتوكاڵ و به ئاژه‌ڵداري.
به‌رزبوونه‌وه‌ي پله‌ي گه‌رماي زه‌ويش كاريگه‌ري له‌سه‌ر سروشتي بيابانه‌كان ده‌بێت له‌رێگه‌ي زۆربووني كه‌وتنه‌وه‌ي ئاگري سروشتي كه ده‌بێته‌هۆي له‌ناوبردني رووه‌كه ته‌مه‌ن درێژه‌كان و جێگرتنه‌وه‌يان به گژوگياي ته‌مه‌ن كورت.
سه رچاوه:
ماله په ری nrtv