مردنی دۆستانی خوا (ئه‌ولیا)
"إِنَّ الَّذِینَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَیْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخ افُوا وَلَا تَحْزَنُ وا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِی كُنتُمْ تُوعَدُونَ * نَحْنُ أَوْلِیَاوُكُمْ فِی الْحَیَاةِ الدُّنْیَا وَفِی الْآخِرَةِ وَلَكُمْ فِیهَا مَا تَشْتَهِی أَنفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِیهَا مَا تَدَّعُونَ"( سوره ی فصلت: آیات 30 31)؛
ئه‌وانه‌شکه گۆتویانه : په‌روه‌رنده‌مان خۆدایه‌و له گفتیان لایان نه‌داوه؛ فریشته دێنه لایان و پێان ئێژن : نه بترسن ،نه خه‌م بخۆن؛ مۆژده‌تان بێ گه‌یشتونه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێنیتان پێدراوه . / ئێمه - له دنیا و له قیامه‌ت – دۆستی ئێوه‌ین ؛ له به‌هه‌شتا هه‌ر شتێ ئاره‌زوی که‌ن و چی بخوازن، ئاماده‌یه . زۆرێ له ڕافه‌کارانی قۆرئان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که ئه‌م شتانه له کاتی سه‌ره مه‌رگدا ڕوو ده‌ده‌ن . به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که فرشته ده‌ڵێن : ئێمه دۆستانی ئێوه‌ین له دنیا و له قیامه‌ت . ئه‌م جۆره وتنه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که که ئه‌م گفته گفتی سه‌ره مه‌رگه .
" الَّذِینَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ طَیِّبِینَ یَقُولُونَ سَلامٌ عَلَیْكُمُ ادْخُلُواْ الْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ" (سوره ی نحل: آیه ی 32) ئه‌و که‌سانه‌ی فرشته گێانیان ده‌کێشێ و چاک و پاک له دنیا ده‌رۆن ؛ئێژن: سلامی خوا‌و لێ بێ و له باتی کرده‌وه‌کانتان ده‌بنه ناو به‌هه‌شته‌وه .
«أَلا إِنَّ أَوْلِیَاء اللّهِ لاَ خَوْفٌ عَلَیْهِمْ وَلاَ هُمْ یَحْزَنُونَ الَّذِینَ آمَنُواْ وَكَانُواْ یَتَّقُونَ لَهُمُ الْبُشْرَى فِی الْحَیاةِ الدُّنْیَا وَفِی الآخِرَةِ» (یونس: آیات 62 -63-64)
با تێ بگه‌ن ئه‌وانه‌ی که دۆستی خۆدان ، هیچ ترسێکیان له سه‌ر نیه‌و خه‌میش ناخۆن. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن باوڕن و خۆ له گۆناه ده‌پارێزن، ئه‌مه‌یه ده‌سکه‌وتی مه‌زن . مژده بۆ وان که له دنیا و له قیامتێ .
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج :
ئه‌و که‌سانه‌ی که مردوون له هه‌ر پله‌و پایه ؛ چ دۆستانی خوا چ مردوانی ئاسایی پێویستیان هه‌یه به خه‌ڵاتی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که زیندوون که بۆ ئه‌وان بینێرن ... له‌و خه‌ڵاتیه خافڵ مه‌بن.
مردن هه‌م پێش ناو براوه هه‌م ڕاشکاوه که مردن شتێکی بوونیه نه شتێکی نه‌بوونی ، که وابوو مردن خراپ نیه .به‌و شێوه که جه‌نابی سه‌دوق ( ر . خ) له پێغه‌مبه‌ری خوا ( د . خ) ده‌گێڕێته‌وه : «ماخُلقتم للفناءِ بل خُلقتم للبقاءِ و إنّما تننقلونَ من دارٍ الی دار»( بحار: ج 6 / ص 249/ ح 87)
ئێوه بۆ له نێو چوون درۆست نه‌کراون به‌ڵکوو بۆ مانه‌وه درۆست کراون و به مردن ته‌نیا له ماڵێکه‌وه ده‌گۆزرێنه‌وه بۆ ماڵێکی تر.
خه‌ڵاتێک بۆ مردوان
کاتێک ده‌ڕۆینه نێو دارستان نێگه‌رانی مردوانی نێو ئه‌و دارستانه‌ین و حه‌ز ئه‌که‌ین بتوانین کارێکیان بۆ بکه‌ین و خه‌ڵاتێکیان پێ ببخشین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆقره‌یێک بگرن .دیاره که قۆرئان خوێندن یه‌کێک له‌و کاره چاکوو پاسه‌ن کراوانه‌یه . سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته لێگێرانه‌وه هاتوه که ئاماژه ده‌که‌ین به بڕێکیان :
1- له پێغه‌مبه‌ری خوا ( د . خ) ده‌گێڕێنه‌وه : " له مردوه‌کانی نێو دارستانتان خافڵ مه‌بن ئه‌وان هۆمێدیان به چاکه کاری ئێوه‌یه . مردوه‌کانی ئێوه به‌ندکراون و به ته‌مای کاری چاکی ئێوه‌ن . ئه‌وان خۆیان توانای هیچ کارێکیان نیه . ئێوه خێر و نزایان به خه‌ڵات بۆ بنێرن " .
2- ئیمامی سادق (ع) ده‌فه‌رموێت : مردوو بۆ داوای ڕه‌حمه‌ت و لێبۆردنێک که بۆی ده‌کرێت خۆشحاڵ ده‌بێت ، هه‌ر به‌و شێوه‌ی که زیندوو کاتێک خه‌ڵاتێکی پێ ده‌به‌خشرێت خۆشحاڵ ده‌بێت ."
3- ئیمامی ره‌زا (ع) ده‌فه‌رموێت : " هه‌ر که‌سێ بچێ بۆ زیاره‌تی گۆڕێک و له ته‌نشتیدا حه‌وت جار سووره‌ی انا انزلنا بخوێنێ ، خوای گه‌وره له‌وو له‌خاوه‌ن گۆڕه‌که ده‌بورێت ."
4- ده‌توانین بێژین : ئه‌کرێ سووره‌کانی ؛ فاتێحه ، یاسین ، سافات، ته‌باره‌ک ، ئه‌حزاب، ئایه‌تۆلکۆرسی ، حه‌وت جار سووره‌ی انا انزلنا ...بخوێنیت و خه‌ڵاتی که‌ی به مردوانی دارستان .
5- مردوانی درستان پێویستیان هه‌یه به داوای لێبۆردن و ڕه‌حمه‌ت . له‌م بواره‌دا ئیمامی سادق ( ع) ده‌فه‌رموێت : : ئه‌و پاداشانه‌ی که مردوو دوای مردن ده‌یبات سێ شته :
1- خێرێ که بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی غشتی بۆ ڕه‌زای خۆدا بێ .
2- گرتنه به‌ری ڕێ و ڕه‌سمی ژیانێکی چاک له سه‌رده‌می ژیاندا به شێوه‌ێیک که ببیته سه‌رمه‌شق بۆ خه‌ڵکی .
3- منداڵێکی شیاو که له خوا داوای لێ بۆردنت بۆ بکات و ببێته هۆی لێبۆردنت ."
له جێگاێیکی تردا ده‌فه‌رموێت : هه‌ر به‌و شێوه‌ی که زیندوو کاتێک خه‌ڵاتێکی پێ ده‌به‌خشرێت خۆشحاڵ ده‌بێت مردوویش به نزا و داوای لێبۆردن بۆی ، خۆشحاڵ ده‌بێت ."
که وابوو داوای لێبۆردن و به‌خشینی سه‌واب بۆ مردوانی دارستان که‌ڵکی هه‌یه و له لایه‌ن ئه‌هلی به‌یته‌وه وه‌سیه‌تی پێ کراوه .
ڕاسپاردنێک له لایه‌ن ئایه‌تۆڵڵا جه‌وادی ئامۆلی ( دام ظله)
ئایه‌تۆڵڵا جه‌وادی ئامۆلی ( دام ظله) ده‌فه‌رموێت : خوێندنی ئایه‌ته‌کانی قۆرئان به تایبه‌ت فاتێحه ، یاسین ، قه‌در و حه‌مد و سووره‌کانی تر بۆ مردوو به که‌ڵکه . جۆره‌کانی نزا و داوای لێبۆردن سه‌وابی هه‌یه بۆیان . ئه‌ڵبه‌ت خوێندنی قۆرئان و نزا بۆ نزاکاره‌که زۆر به که‌ڵکه و ده‌بێته هۆی ڕێنمایی و ڕووناک بوونی دڵ‌و ده‌روون . وێڕای ئه‌وه که سه‌وابیشی ده‌گاته مردوه‌کان و ده‌بێته هۆی خۆشحاڵ بوونی ئه‌و له عاله‌می به‌رزه‌کدا .
جگه له‌وه که ڕاسپێراوه بۆ ڕۆیشتن بۆ زیاره‌تی مردووی بڕواداران و ئه‌وه‌یانه هۆی خۆشحاڵی مردوو زانیوه . به تایبه‌ت زیاره‌تی دایک و باب ، مرۆف ده‌توانێ له‌وێدا بۆ خۆیشی نزا بکات و داخوازیه‌کانی بێژێ .