• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 626
  • یەكشەممه 16/12/1394
  • رۆژژمێر :

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، تەلەیفوونی ھاوڕێ، تێلێگرام، مۆبایل و ژیان

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان


ئەمڕۆکە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە خوازمانی و مەجازییەکان، لە ژیانی ھەر مرۆڤێک دا دیارە. لە منداڵەوە تاکوو پیاوی بە تەمەن ئەم تۆڕانە بێجگە لەوەی کە دەبنە ھۆی درووست بوونی سەرگەرمی و خۆخڵافکێ و خۆشی و ھەر وەھا پڕ کردنەوەی کات و ساتەکانمان، دەتوانێت تەگەرە و گەزەنی زۆری ببێت بۆ ژیانمان و بۆ ئەو پەیوەندییانەی وا لەگەڵ کەسانی دەور و بەرمان ھەمانە یەکێک لە بەرچاوترینی ئەم تەگەرانە درووست بوونی جیایی و کەم بوونەوەی خۆشەویستییە لە نێوان ژن و مێرد دا.

درووست بوونی مەودای خۆشەویستی
یەکەمین و گرینگترین گەزەنێک کە کەڵک گرتن لە تۆڕە مەجازییەکان بە جێی دێڵێ لە سەر ژیانی ھاوبەشە و دەبێتە بایس بەینی ژن ومێرد ساردبوونەوەی ھاوڕێیەتیان. کاتێک کە ھاوسەرەکان چ ژن چ پیاو، زۆرتری کاتەکانیان بە گووشیەکانیانەوە تێ پەڕ دەکەن ، ئاگایان لە تێ پەڕبوونی کات نامێنێت و ھەر ئەم بابەتە دەتوانێت سەرەتایێک بێت بۆ ئەوەی کە ھاوسەرەکەی نەبینێت. کەم کەم ئەم کارە دەبێتە ھۆی گرینگی نەدان بە خواستەکانی یەک دیکە، چونکا کاتێک دانانن بۆ بیستنی قسەکانی یەک و بیستنی خواستەکانی یەکتر . کاتێک کە یەکێک لە ھاوسەرەکان ببینێت کە گرینگی بە خواستەکانی نادرێت ئەویش خۆی سەرقاڵی کاری دیکە دەکات یان لە جێگایێکی دیکەدا بە شوێن خواستەکانی دا دەگەڕێت. ئەگەر ئەم ڕەوتە بۆ ماوەیێکی زۆر درێژەی ھەبێت دەبێتە ھۆکارێک بۆ ساردبوونەوەی نێوان ژن و مێرد و کەم کەم کێشەیێک بە ناو جیابوونەوەی خۆشەویستی درووست ببێت. جیابوونەوەی سۆز و خۆشەویستی یانی ژن و مێرد کاتێک لەگەڵ یەک تێ پەڕ نەکەن و کاتێک بۆ قسەکردن لە سەر خواست و چاوەڕوانی و کێشەکانیان دا نانن.

چ ڕووداوێک لە چاوەڕوانی ئێمەدایە؟
لە زۆربەی کاتەکاندا ئەو کەسانری وا سەردانی تۆڕە مەجازییەکان دەکەن وێنەگەلێک بۆ خۆیان ھەڵدەبژێرن. ھەندێ جار ئەم وێنانە وێنەی ڕاستەقینەی ئەو کەسانە نییە، بەڵام کەسانێک ھەن کە ئەم ڕاستییە لە بەر چاو ناگرن و وا بیر دەکەنەوە کە ئەم وێنانە وێنەی ئەو کەسەیە کە لەگەڵی دا دەدوێن. لەم شێوە پەیوەندیانەدا کەسەکان ھەوڵ دەدەن کە بە کەڵک وەرگرتن لە وشەگەلێکی جوان و پڕ لە خۆشەویستی و بە ئەدەبیاتێکی تایبەت، سەرنجی بیسەرەکەیان بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن و ھەوڵ دەدەن کە بە ھەر شێوەیێک کە بووە ئەم پەیوەندییە درووست بکەن. کەم کەم ئەم پەیوەندییە چڕ و پڕتر دەبێت تا ئەو شوێنەی کە ڕەنگە خۆشەویستییێکیش لە نێوان ئەو دوو کەسە درووست ببێت. ھەر چەن کە ئەم خۆشەویستییە دوورە لە ڕاستی. لەگەڵ گوزەری کات ئەم پەیوەندییە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو دوو کەسە سەرنجیان لە بنەماڵە و مرۆڤەکانی دەور و بەریان لا ببەن و تەنانەت ببێت بە ھۆکارێک بۆ ناپاکی و خەیانەتی ھاوسەرەکان بە یەکتر.

ڕێگەی ڕزگاری بەرەو کام لایە؟
پێشنیار دەکرێت ئەگەر ئێوە کەسێکن لەو کەسانەی سەرەوە کە باسیان لێ کرا، ھەوڵ بدەن پێش ئەوەی کە کێشەیێک لە نێوان ئێوە و ھاوسەرەکەتان دا پێش بێت شێوەی درووستی کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان فێر ببن. یەکێک لەو شتانەی کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەوەیە کە ھاوسەرەکان وا بیر دەکەنەوە کە ھیچ جێگایێکیان لە لای ھاوسەرەکەیان دا نییە و ھاوسەرەکانیان گرینگی بەوان نادەن. ھەوڵ بدەن کە زۆرتر نیاز و خواستە تایبەتەکانی ھاوسەرەکانتان بزانن و ھەروەھا خواستە تایبەتەکانی ژیانی ھاو بەش بەتایبەت قسەکردن و خۆشویستن و ھەر وەھا ڕازاندنەوەی ژیان و وەبەرھێنانی کاتێک بۆ خۆشی و ئارامی بە جوانی فێر ببن.