داوايه‌كي قورس دژي ئه‌سه‌د
به پێي هەوالي بەشي تێبياني کوردي و ڕاپورتي کورد هەوال :ژماره‌يه‌كي به‌رچاو له وڵاتاني جيهان داوايانكردووه كه‌يسي سوريا ئاراسته‌ي دادگاي تاواني نێوده‌وڵه‌تي بكرێت، له‌كاتێكدا كه پێكدادان به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ي هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان، ئۆپۆزسيۆن ده‌ستي به‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ي ته‌فته‌نازدا گرتووه.
رۆژنامه‌ي له‌مۆندي فه‌ره‌نسي ئاشكرايكردووه رۆژي دووشه‌ممه‌ي داهاتوودا په‌نجا وڵات نوسراوێك ئاراسته‌ي بان كي مۆن سكرتێري گشتي رێكخراوي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن و داواكارن ئه‌نجومه‌ني ئاسايش كه‌يسي سوريا ئاراسته‌ي دادگاي تاواني نێوده‌وڵه‌تي بكات.
ژماره‌يه‌كي به‌رچاو له وڵاتاني جيهان داوايانكردووه كه‌يسي سوريا ئاراسته‌ي دادگاي تاواني نێوده‌وڵه‌تي بكرێت، له‌كاتێكدا كه پێكدادان به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ي هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان، ئۆپۆزسيۆن ده‌ستي به‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ي ته‌فته‌نازدا گرتووه.
به‌گوێره‌ي دواي ئاماري رێكخراوي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ي نزيكه‌ي دوو ساڵي شۆڕشي سوريادا زياتر له شه‌ست هه‌زار كه‌س كوژراون.