• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 495
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

ناساندني قەڵا ميژووييەکاني کۆردستان

ناساندنی قەڵا میژووییەکانی کۆردستان

قەڵا پاڵنگان

گۆندي پاڵنگان له 15 کيلو مەتري شاري کامياران وهەوەلي ناوچەي هەوراماندا جي گرتووه.له 800 مەتري گۆندەکەوه له دۆڵي جواني تەنگيوەر،لەو جێگايەي که کانيه پڕ ئاوەکاني شێخ عەلادين ،شێخ خاتون و شێخ عۆمەره وانه ؛گۆندي پاڵنگان لەوێ بووه.که ئاسه واري ژوورەکان و ئاتەشگا کۆنەکان و پردەکان هەنووکه هەر دياره.

ئەو ئاسەۆاره دەستکەوتەکان له قەڵا وپرده درووست کراۆەکان له سەر رۆخانەکاندا تەمەنيان دەگەريتەوه بۆ سەردەمي پێش ئيسلام.

نووسەري کتێبي (تۆحفەي ناسري)ئەوقەڵايەي به نيشتماني دەسەڵاتداراني (کەلهور)دەزانێت و دەنووسێ:خەسرەوخاني ئەردەڵان له ساڵي 564 کۆچي مانگي قەڵا داگير دەکات ودەيکا به ژێر دەسەڵاتي خوي .لەولاشەوه که کەش و هەۆاي (زەڵم) له شاري (زور ئاوا)باش نه بووه بەم بۆنەوه بنکەي فەرمانڕەوايي خوي دەگواستيتەوه بۆ پاڵه نگان.

به پي بەڵگه مێژووييەکاني دەستکەوت سەبارەت بەم سەردەمه و نزيک بووني قەڵا به دەسنووسه بەردينەکەي تەنگيوەرەوه؛ئەم گۆاستنەوه له قەڵاي (زەڵم) بۆ (پاڵنگان)دەسه لمێنێت .

قەڵا تا دواي گۆاستنەوەي بنکەي فرمانڕەوايي بنەماڵەي ئەردەڵان له پاڵنگانەوه بۆ حەسەن ئاۆا واته دەورووبەري سەدەي دەهەمي کۆچي مانگي هەر ئاوەدان بووه.

قەڵاي سنەدژ

ناساندنی قەڵا میژووییەکانی کۆردستان

يەکێک له قەڵا کۆنەکاني کۆردستان قەڵاي سنه بووه.کاتێ که سۆليمان خاني ئەردەڵان له لايەن شا سەفي دەبێ به فەرمانگۆزاري کۆردستان ؛بنکەي ناوچه که له حەسەن ئاۆا دەگۆاسێتەوه بۆ سنه وقەڵاييک درووست دەکا که به ناوي (دژ سنه) دەناسرێت .

ئەم قەڵايه دواي ماوەييک به پي پەرەگرتني شار،دەکەوێته ناو گه ڕەک که ناسراو بوو به(ناو قەڵا).

سنه دژ له سەر گردێکي لە پەري قايميدا بينا کراوه و له بڕي له کەتيبەکاندا پێداچوونێکي جوان له بارو دوخ وجوانکاريەکاني هاتووه لەوانه ئەمەيه ((له دەوري گەڕەکي ناو قەڵا که بنکەي فه رمانڕەوايي خه سرەوخان وئەمانوڵا خان بووه ،حەسارێک کێشراوه که چواردەرکي پێوەيه.

 دەرکي هەەڵ قەڵا چوالانه که ڕوو به رۆژئاوايه که بنکەي فەرمانرەوايي خەسرەوخان و ئەمانوڵا خان بووه ،حەسارێک کێشراوه که چواردەرکي پێوەيه. دەرکي هەوەڵ قەڵا چوالانه که ڕوو به رۆژئاۆايه ،دەرکي دووەم ته پۆڵەيه ،دەرکي سيەم عەبدولعەزيمه  که ڕوو به قيبلەيە ؛و دەرکي چوارەم دەرکي بازاره که ڕوو به رۆژهەڵاته.

بەم جۆره دەردەکەوێ که قەڵاي سنه(کۆنه دژ) ناوەرۆکي يا قەڵاي فەرمانڕەوايي بووه.ئەم قەڵايه تا ساڵي 1851ي زاييني که رووسەکان بۆ يەکەم جار نەخشەي شاري سنەيان وەرگرت له سەر بارودۆخي خوي بەر دەوام بووه ؛بەڵام ئەمرۆ جگه له ناوي قەڵا ئاسەوارێکي تري لێ نەماۆه.