• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 417
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

مێژووي چنيني گڵێم لە سنە

 گڵێمی سنە:

کۆنترين گڵێمي پەيدا کراو لە ئيران،لەتە گلێمێکە کە دەگەڕێتەوە بۆپێش زايين.ئەگەرچي لە پێشينەي مێژوويي هونەري گڵێم چنين وکاتي دەست پێکردني ئاگادارەيێكي ورد بە دەستەوە بەلام بێشک لە گەڵ ‌‌‌حەشيرونەمەدمال لەڕادەي هەوەڵين دەستکردووە هونەريەکاني دەشتێ ئێران دێتە ئەژمارو لەڕوژگاراني کۆنەوە بە ناوي ڕاژێرێکي گەرم وشياو بۆ جێ بە جێ کردن لە ناوچە ساردوکێفسانيە کانداوهەم وەکوودەستکردێکي تەنراو لە تان وپۆێکي قايم بو ڕاگرتن وگواستنەوەي پێويستەکان وتفاق وجوانکاري ژووري خەڵکي گوندەکان بە کارهاتووە ومادام لە ژياندا بە کاردێت.

سنە کە ئيستا بە سەنەندەج ناسراوە وناوەندي پارێزگاي کوردستانە ناوي خۆي داوەتە تيپێ لە گلێمە جوانەکاني تەنراوي سەدەکاني18و19وسەردرمي سەدەي20.

لە ئێران چەندجۆر تەنيني گڵێم هەيە کە بەناوبانگترين وبەکارهاتووترينيان جۆري چاکدارە.کە تەنراوێکي ناسک و جوانە.

جۆرێ گڵێم لە سنە دەتەنرێتەوە کە تايبەت بە شاري سنە و لە جۆري تەنراوي چاکدارە ،تەنراوێکي لاري هەيە ،بەراورد لە گەڵ ناوچەکاني ديکە سەروەري هە يە.چون لە زۆربەي ناوچەکان بە ئەندازەيي دەتەنرێتەوە وێنەکان زۆرجارنەخشي  گوڵ وبنەگيا و ڕەزي پڕ پەل وپۆوهەنگ بە خۆ دەگرێ ولە تورنجە ناوڕاستيەکەدا نەخشێکي خشتي وتۆڕدار هەيە کە لە نێوان هەريەک لەوانەدا چەپکە گوڵێکي بچووک گونجراوە کە ئەم نەخشە ناسراوە بە نەخشي هەراتي.

نەخشەي گوڵ وبنە گياکان لە ڕەشکە ئاڵتوون چنەکاني سەردەمي سەفەوييە سرووش دەگرن وزۆرجار لە کارگە کاندا بە بۆنەي خواستي خەڵکي شارەکان بەرهەم هێنراوە.

ئە گەر ئێران بە بە بۆنەي گڵێمە سوججادەکاني ناسراو نەبێ لەم بابەتەوە سنە جياوازە.گڵێمە سوججادەييەکانێک کە لە سنە دەتەنرێنەوە بە هۆي شکلي پيازي مێحرابە کەيانەوە جياوازن.

نرخي گڵێمەکاني سنە لە هەڕڕاجەکاني دەيەکاني 1950و1960 بە دەس کۆلکسيۆنێرەکان دە رخرا.ولە ئاکامدا لە ساڵاني 1980 گڵێمي سنە لە دنياي ڕۆژاوا گەيشتە ئە وپەري ناسراوي وبەناوبانگيەوە.لە گڵێمي سنە نەخشانێکي جۆربەجۆري هەيە کە هەريەکيان ناوێکي تايبە ت بە خۆيان هەيە وبەشەکانيش هەريەک ناوێکيان هە يە.

نەخشە نەريتيەکان لە کوردسران باو بووە وبريتين لە:ماسي دەرهەم،گوڵ چيني،گوڵ ميرزا عە لي،گوڵ وە کێلي،گوڵ جورسە،گوڵ فە رەنگ،گوڵ وگوڵدان،گووڵ چايي،دەس ودڵبەر،نەخشەي مووسايي،نەخشەي قەفقاز،گوڵ تووتي،بازووبەن،مەحرمات وقاپ قورىان.

ولە ساڵاني دوايين وێنەکانێکي تر وەکوو تووفەرەنگي،گوڵ جورسەي پەيوەندي لە ڕەستەي وێنە نەرييتييە کان جێ گرت.