پێشينه و ڕه‌سه‌نايه‌تي زماني كوردي
پێشينه و ره‌سه‌نايه‌تي ئه‌م زمانه جاروبار له لايه‌ن لێكوڵه‌ره‌كان و زمان ناسان و مێژوونووسان و ... كاتێ جێگه‌ي دوودڵي و كاتێ جێگهيبێگۆماني بووه . زۆري له لێكۆڵهراني زمان ناس ئه‌م زمانهيان به‌جێ ماوه‌ي زماني ماد زانيوه و هـێندێكي تريش به ته‌واوي پێوه‌ندي له نێوان زماني كوردي و زماني مادي ره‌ت ئه‌كه‌نه‌وه . به‌ڵام راستي چيه ؟ ئاياكوو له ماده‌كان وه‌كوو نه‌ته‌وه ييكي ده‌سه‌ڵاتدار كه ماوه‌يێك به به‌شێك له ئاسيا حوكم ڕانيان كردوه و تيره و بهرهبابێكيش به جێ نه‌ماوه ؟وڵامي ئه‌م پرسياره له نووسراوهكاني پڕۆفسۆر ولاديميرمينۆرسكي خۆرههڵاتناسي ڕووسي هه‌يه كه ئه‌ڵي : زماني كوردي به دڵنيايي له بنه‌ڕه‌تي زماني ماديه و ئه‌نووسێ ئه‌گه‌ر كورده‌كان له نهوهكاني ماده‌كان نه‌بن واته به سه‌ر نهتهوهيێكي ئاوا كۆن و دێرين و دهسهڵاتدارچي هاتوه و ئه‌م هه‌موو تيره و به‌ره‌بابه جۆراوجۆره كۆردانه كه به زمانێكي يه‌ك فۆرم و جيا لهزمانهكاني تري ئێران قسه ئه‌كه‌ن له‌كوێ هاتون ؟ به‌رامبه‌ري ئه‌مه گارنيك ئاساتريانيش به‌م باوڕهيه كه ته‌نيا به‌جێ ماوه‌ي زماني ماد ڕه‌نگه له ئازهرباييجان و زمانه ناوه‌ندي كاشان بێت .
پڕۆفسۆر مهكهنزي له سه‌رئه‌م باوڕهيه كه زماني كوردي له‌گه‌ڵ زماني مادي له يه‌ك بنه‌ڕه‌ت و بنچينهنن به‌ڵكوو زماني كوردي توخم و فاكته‌ري به‌هێزي زمانهكاني باشووري خۆرئاواي ئێراني هه‌يه كه واته هه‌رجۆر پێوه‌ندي له نێوان زماني كوردي و مادي ڕه‌ت ئه‌كات و وێچووترين زمانه‌كان به زماني كوردي زمانهكاني بهلووچي و گيلهكي و تاڵشين .
ئه‌م زمانانه‌ش وه‌كوو زماني كوردي هه‌ڵواسراو و لكاو به گرووپي باكووري خۆرئاواي زمانهكاني ئيرانن و هيچ وێچوونێكي نزيكيان به بنه‌ڕه‌تي زمانهكاني باشووري خۆرئاوا نييه كه بتوانين زماني كوردي لێچوو به زمانهكاني بنه‌ڕه‌تي باشووري خۆرئاوابزانين . دواي ئه‌وه‌يش زمانه نزيكه‌كان به زماني كوردي كه ژێرگرووپي باشووري خۆرئاوا زمانهكاني ئێران به حسێب دێن خودي زماني فارسيش له‌به‌ر ده‌گرێت .