پێشينه‌ي وشه كورديه‌كان
به‌شي گرينگي وشه‌كاني زماني كۆردي له بنه‌ڕه‌تي كۆني ئيرانه . دواي هێرشي عه‌ڕه‌به‌كان سه‌ره‌ڕاي په‌ره‌پێداني ئيسلام و سه‌ره‌ڕاي ئه‌و كولتوور و وێژه و ئه‌ده‌بياتي عه‌ڕه‌بي له‌به‌شێكي گه‌وره له كۆردووستان وه‌كوو ناوچه‌كاني تري خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست به بۆنه جۆراوجۆره‌كان وه‌كوو كوێستاني
بووني گۆشه‌گيري ناوچه‌ي ژيني كوردزمانه‌كان – زماني كوردي تواني خۆي له سێڵاوي وشه‌كاني زماني هاوسێ ودراوسێکاني وه‌كوو عه‌ڕه‌بي به‌تايبه‌ت له بواري نووسين بپارێزێ.
له كوردي نووسراوي كه‌مترين سه‌دي چه‌ند له وشه‌كاني عه‌ڕه‌بي له چاو زمانه‌كاني تري خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست كه له ژێر كاريگه‌ري زمان عه‌ڕه‌بي دا بوون هه‌يه كه زۆربه‌ي ئه‌و وشه هه‌ڵقوتێنانه‌يش وشه ئايينيه‌كانن .
سۆراني يان كوردي ناوه‌ڕاست ( ناوه‌ندي )
كۆردي ناوه‌ندي (سۆراني ) Soranî) يه‌كي له زارا‌وه‌كاني زماني كورديه .
سۆراني له به‌شي ناوه‌ڕاستي كۆردنشيني ئيران و هه‌روه‌ها له نيوه‌ي باشووري كۆردوستاني ئێراق قسه‌ي پێ ئه‌كرێت. شاره گرينگه‌كاني گۆتار وێژه‌كاني زاراوه‌ي سۆراني بريتيه له پيرانشار ، بانه ، بۆكان ، شنۆ ، سه‌رده‌شت ، مه‌هاباد ، نه‌غه‌ده ، ورمێ ، ڕواندز ، سه‌قز ، ديوانده‌ره ، شايين دێژ ، سنه ، تيكاپ ، وبه‌شێ له بيجاڕ ، مه‌ريوان ، جوانڕۆ ، كامياران ، سلێماني ، ئه‌ربيل ، ڕانيه ، كويسه‌نجۆق و كه‌ركووكن .
حه‌شيمه‌تي زاراوه‌ي سۆراني ئێراق 8/2 ملوێن كه‌س ( 6/10 له سه‌دي حه‌شيمه‌تي ئێراق ) و حه‌شيمه‌تي زاراوه‌ي باديني ( كۆرمانجي ) ئێراق 2/2 ملوێن كه‌س ( 4/8 له سه‌دي ئێراقه ).
له ئێراق زاراوه‌ي سلێماني له زاراوه‌ي سۆراني ( كه له سلێماني ئاسايي بوو) له كاتي ده‌سه‌ڵاتداري ئينگليزه‌كان (1918-1932) وله ئێران زاراوه‌ي مۆكرياني له كاتي چالاكي حيزبي ديمۆكڕاتي كۆردوستان (1940-46 ) به ناوي پێوه‌ري سۆراني هه‌ڵبژێررا. به‌رله‌وه له سه‌ده‌كاني 17 و 18 زاييني زماني هه‌ورامي به ناوي زماني نووسراوي كوردي به كار ڕويشتبوو.