ميژووي زماني کۆردي
پۆرفسۆر ولاديميرمينورێسکي خۆره‌ڵاتناس و ئيسلام ناسي ڕوسي ، له سه‌ر ئه‌و بروايه که زماني کۆردي بێ گۆمان له ريشه‌ي زماني ماده‌کانه . ئه‌و له‌م به‌ته‌دا ئه‌ڵێ:
" ئه‌گه‌ر کۆرده‌کان له نه‌ته‌وه‌ي ماده‌کان نه‌بن، سا چي هاتوه به سه‌ر ئه‌و گه‌له به‌هێز و به ده‌سه‌ڵاته و ئه‌و هه‌موو عه‌شير ,قه‌بيله جياجياي کۆرده که به زماني ئێراني و جيا له زمانه‌کاني ته‌ي ئێران ده‌دون ؛ له کوێوه هاتوون؟ " (مينورێسکي1973) .
له لاييکي تره‌وه ئه‌م بروايه که‌وتوته به‌رنه‌رێني برێکي تر له خۆره‌ڵاتناس و زمان ناسه‌کان ، پۆرفسۆر مه‌کنزي له سه‌ر ئه‌و باوه‌ريه که زماني کۆردي له گه‌ڵ زماني ماد له يه‌ک ريشه نيه به‌ڵکوو زماني کۆردي خاوه‌ني هێماني به‌هێزي زمانه‌کاني باکووري خۆرئاواي ئێراني (پارسي کۆن)ێش هه‌يه به‌م جۆره هه‌ر جۆره پێوه‌ندي نێوان زماني کۆردي و زماني ماد ره‌ت ده‌کاته‌وه .
ئێستا به کۆڵينه‌وه له ناوچه خۆرئاواکاني ئێراني ئاسه‌وارێک له ته‌په‌ي هێگمه‌تانه له ده‌ستدايه . زانستنامه‌ي ئێراني له سه‌ر ئه‌و باوه‌ريه که به سه‌رنج له‌و لێکۆڵينه‌وانه که ئه‌نجامدراوه ناتوانين بێگۆمان هيچ زمانێک وه‌کوو ئه‌ژدادي زماني کۆردي بناسێنين .