ناساندني شارستانه‌کاني پارێزگاي کوردووستان
شارستاني بانه
شارستاني بانه له باکووري خۆراوا‌ي پارێزگاي کوردووستان له دۆرينگي 262 کيلۆمه‌تري سنه وله هاوسێتي سنووري ئێراق جێگر بوه . بانه شارێکي کوێستانيه که جه‌نگه‌ڵه‌کاني ده‌ورووبه‌ري جوانيێکي تايبه‌تي به‌م شاره داوه
ناڤنجي ڕاده‌ي بارشتي ئه‌م شارستانه نزيک به 750 ميليميتر له ساڵ دايه و ئه‌مه کاريگه‌ريێکي زۆري له سه‌رسه‌وزي و ئاوه‌داني دێهاته‌کان و سه‌يرانگاکاني ده‌ورووبه‌ري ئه‌وه‌دا هه‌يه.
ناوي بانه له وشه‌ي کوردي بان به ماناي به‌رزايي و وه‌رگرتو له به‌رزاييه‌کان و شێوازي جێگيربوون و پێگه‌ي شاري بانه ده‌زانن دواي هێرشي عه‌ڕه‌به‌کان وحکوومه‌تي ئيسلام گرووپێ به ناو ده‌سه‌ڵاتي ئايينيه‌کان حکوومه‌تيان له شاري بانه به ده‌ست گرت و تا سه‌رده‌مي زه‌نديه له‌م شاره‌دا حکوومه‌تيان کرد .
گرينگترين دڵ ڕاکێشه‌کاني توريسم و گه‌شتياري و جێگا ديتنيه‌کاني شارستاني بانه :
1- پارکي کوێستاني دووکانان و پيرمراو
ئه‌م دووپارکه له نزيکي يه‌کترين و له بناري کێوي ئاربابا به ديمه‌نێکي زۆر جوان به شاري بانه جێگيربوون . زياره‌تگه‌ي پيرمراو وه‌کوو دڵ ڕاکێشێکي زياره‌تي که جێي ڕێزي خه‌ڵکي بانه‌يه له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵ و کۆکراوه‌دايه . زۆربه‌ي ڕێبواره‌کان که مه‌به‌ستي پشوو و حه‌سانه‌وه‌يان له ناو سروشت دا هه‌يه به هۆي ئيمکاناتي شياو له بناري کێوي جواني ئاربابا له‌م دوو پارکه کوێستانيه ئه‌وێستن .
2- زرێباري سه‌دي بانه
ئه‌م زرێباره بچووکه به بۆنه‌ي جێگيربوون له ڕێگاي سه‌قز به بانه جوانيێکي تايبه‌تي به‌م ناوچه داوه به‌تايبه‌ت ئه‌مه‌ي که ديمه‌نه جوانه‌که‌ي له سه‌ر بستووي خان ئاشکرا ده‌بێت ئه‌م زرێباره به هۆي پێگه‌ي شاز و هه‌ڵبژاردووي ئه‌وه ( 10 کيلۆميتري شاري بانه ) و داپۆشه‌ري جه‌نگه‌ڵي ده‌ورووبه‌ري يێکێ له جێگا گرينگه‌کاني دڵ ڕاکێشه‌ر وپشووي ڕێبواره‌کانه .
3- سه‌يرانگاي سوورين
ئه‌م سه‌يرانگا له 12 کيلۆميتري باشووري ڕۆژهه‌ڵاتي بانه و له ڕێگاي بانه به مه‌ريوان جێگيربوه . ئه‌م ناچه له بواري داپۆشه‌ري جه‌نگه‌ڵي قه‌ره‌باڵغترين جێگاي شارستاني بانه‌يه که له دوو لا و قه‌راغي ڕێگا به‌رزايي دايپۆشاندوه و ديمه‌نێکي جوان له کێو و جه‌نگه‌ڵي پێک هێناوه هه‌روه‌ها مزگه‌وتي کۆن و قه‌ديمي و زياره‌تگه‌ي سوورين له‌م سه‌يرانگا جێگيربوه .
4- دێهات و ئه‌شکه‌وتي شوي :
ئه‌م دێهاته به هۆي ديمه‌ني جواني کێو و جه‌نگه‌ڵ و چۆم و ميعماري تايبه‌ت و هه‌روه‌ها قه‌ڵا و سه‌دي کۆنينه‌ي ئه‌وه يێکێ له شوێنه مه‌به‌سته‌کاني گه‌شتياره‌کان به حسێب دێت له نزيک ئه‌م دێهاته ئه‌شکه‌وتێکي به‌ناويه جێ‌گير بوه که درێژايي ئه‌وه 267 ميتره و له ئاکامي ئه‌وه زرێبارێکي بچووک هه‌يه .
ديتن له‌م ئه‌شکه‌وته ئێستا ته‌نيا به ئيمکاناتي پسپۆڕانه مه‌يسه‌ره و له داهاتوويش دا بۆ ديتني هه‌مووي خه‌ڵک ئاماده ده‌بێت .
5- دێهاتي نه‌جنه‌ي عوليا
دێهاتي نه‌جنه‌ي عوليا يێکێ له دێهاته‌کاني مه‌به‌ستي گه‌شتياريه که له دۆرينگي 38 کيلۆمه‌تري ڕێگاي بانه بۆ سه‌رده‌شت له ناوچه‌ي جه‌نگه‌ڵي و کوێستاني جێگر بوه . گرينگي ئه‌م دێهاته جگه له شوێنێکي سروشتي و جواني ئه‌و له زۆري کانياوه‌کان ، قورئاني کۆن و قديمي له مزگه‌وتي مێژوويي ئه‌و وکۆڕي شيلاتێکي بچووک له دێهات دايه که ماسيه‌کاني زۆر به‌تام و خۆشه که هه‌ر له‌و ناوچه بڵاو ده‌بێتۆ .