کانياو کانزاکاني پارێزگه‌ي کۆردۆستان
ئاوي کانزا به ئاوێک ئه‌ڵێن که خاوه‌ني خوي کازنزا بێت و له‌گه‌ڵ تۆخم و عۆنسۆري ديکه تێکه‌ڵه .
ئاوي کانزا‌کان ئێران ئه‌بنه چوار به‌شي گه‌وره : بيكربۆناته ،كلروره،سولفاته وسولفوره .
جێگاي که‌ڵک وه‌رگرتن له جۆره‌کاني ئاوي کانزا به‌م شێوه‌ي خواره‌وه‌يه :
1- ئاوه كلروره‌کان
ئه‌م جۆره ئاوانه ئه‌گه‌ر له به شێوه‌ي ده‌ره‌کي به‌کاربهێنرێن بۆ نه‌خۆشي بادار بوون ،لنفتيسم،راشيتيسم و بڕێک له نه‌خۆشيه ژنانه و ئاوسان کاريگه‌ره .
2- ئاوه گۆگرديه‌کان
3- ئاوه كلۆره سۆلفاته
4- ئاوه كلۆره سديک
5- کانياوي کانزاي باباگۆرگۆر
ئه‌م کانياوه له 50 کيلوومه‌تري باکووري خۆرهه‌ڵاتي شاري قۆروه‌يه .
ئاوي ئه‌م کانياوه که له هه‌سارێکي(هه‌سێڵ) قووڵ و گلۆر له قه‌باره‌ي 200 مه‌تر کۆ ده‌بێته‌وه ، له به‌شي ئاوه كۆلرۆبيكربۆناته ئامێزێکي گازداره و يه‌کێکه له راکه‌شێنه‌ره‌کان و جێ سه‌يرانه گرنگه‌کاني کۆردستان
کانياوي کانزاي گواز
ئه‌م کانياوه له 50 کيلوومه‌تري باکووري خۆرئاواي شاري کاميارانه و له 10 کيلوومه‌تري باکووري خۆرئاواي گۆندي گۆازه له داوێني کێوي ئه‌و گۆنده .
له ڕۆژاني پشوودان به تايبه‌ت له وه‌رزي هاوين گه‌شتيارانێکي زۆر دێن بۆ شاره‌کاني کامياران، مه‌ريوان و سنه بۆ که‌ڵکوه‌رگرتني ده‌رماني و پزيشکي ئه‌و ئاوه کانزايانه و هه‌روه‌ها بۆ به سه‌ر بردني کاتێکي خۆش .
ئه‌م کانياوه له‌به‌ر جێگا و پێشينه‌يه ئه‌گه‌ر به شێوازێکي شياو و پلاندانان بۆي و که‌ڵک وه‌رگرتني ڕێخراوي بێ ، ئه‌بێته يه‌کێک له ناوه‌نده‌کاني گرنگه‌کاني گه‌شتياري پاريزگه .
کانياوه ئاوه تاڵه‌کاني (پيرساڵح)
له گۆندي «قشڵاقلو» له ده‌ورووبه‌ري شاري "بيجار" کانياوێکي ئاوي تاڵ هه‌يه که بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردني نه‌خۆشيه‌کاني باداري که‌ڵکي لێ وه‌رده‌گيرێت .