کات (سه‌رده‌م)
کات سێ به‌شه
ڕابردوو ، ئێستا ، داهاتوو
ئێستا : به کاتي گۆتني رسته‌که ئه‌ڵێن .
ڕابردوو: کاتي به‌ر له گۆتني رسته‌که‌يه .
داهاتوو : کاتي دوواي گۆتني رسته‌که‌يه .
فرمان: جگه له کات ئاماژه‌ش ئه‌کات بۆ سێ که‌سي بێژه‌ر، بيسه‌ر ، که‌سێ تر .
بۆ نموونه : له فرماني مي روي (ئه‌ڕۆي) سێ شت وه‌رئه‌گێرێ :
يه‌کێک فرمانه‌که‌يه که ڕۆێشتنه ، دوه‌م کاته که ئێستايه ، سيه‌م ئه‌و که‌سه‌يه که فرمانه‌که ئه‌کات که لێره‌دا بيسه‌ره‌که‌يه . هه‌ر فرمانێ سێ ناوه‌ڕۆکي هه‌يه : کار ، حاڵه‌ت و کاتي دياري کراو .
فرمانێ که پاڵ ئه‌دڕێ لاي يه‌ک که‌س، تاکي پێ ئه‌ڵێن .
بۆ نموونه : آن مرد با عجله آمد. واته : ئه‌و پياوه به په‌له هات .
فرمانێ که پاڵ ئه‌دڕێته لاي زۆرتر له يه‌ک که‌س، کۆي پێ ئه‌ڵێن .
بۆ نموونه : دانش آموزان با عجله رفتند. واته : قۆتابيه‌کان به په‌له ڕۆيشتن .
به سه‌رنجدان به‌وه‌ي وترا ئه‌توانين شێوه‌کاني فرمانێ هاتن له سه‌رده‌مي ڕابردوودا بنوسين .
آمدم – آمدي – آمد ------- واته: هاتم – هاتي – هات
آمديم- آمديد – آمدند-------- واته: هاتين – هاتن(ئێوه) – هاتن(ئه‌وان)
که له هه‌رکام له‌و شه‌ش وێنه ئه‌توانين جگه له کات تاک و کۆيي ئه‌وانه‌شمان بۆ ده‌رئه‌که‌وێ .
سا ناساندني هه‌ر کام له‌و شه‌ش وێنه به‌م شێوه‌يه :
آمدم = يه‌که‌م که‌سي تاک
آمدي = دوه‌م که‌سي تاک
آمد = سيه‌م که‌سي تاک
آمديم = يه‌که‌م که‌سي کۆ
آمديد = دوه‌م که‌سي کۆ
آمدند = سيه‌م که‌سي کۆ
هه‌ر فرمانێک به‌شێک له‌و مانا سه‌ره‌کيه هه‌يه و له هه‌موو وێنه‌کان ناگۆرێ که به‌وه ئه‌ڵێن بنه‌ما(ماده)ي فرمان ، بۆ نموونه له‌و فرمانه‌ي پێشوه‌ي آمد (هات)، آمدن (هاتن) له هه‌ر شه‌ش وێنه‌که‌دا هه‌يه .
به‌شي ديکه‌ي فرمان که له هه‌ر شه‌ش وێنه‌که‌دا هه‌يه .
به‌شي ديکه‌ي فرمان که له هه‌ر وێنه‌ييکدا له‌گه‌ڵ وێنه‌ي ديکه جياوازه ، شۆناسه‌ي پي ئه‌ڵێن . بۆ نموونه له‌و فرمانه‌ي پێشوه‌ي آمد (هات)، ، به‌شي دوه‌مي هه‌ر وێنه له‌گه‌ڵ ئه‌ويتريان جياوازه ، واته ئه‌م وێنانه :
يم – يد – ند
که پێان ئه‌ڵێن شناسه (شۆناسه) ، به ده‌ربڕينێکي تر ئه‌وانه فرمانه‌که‌مان پێ ئه‌ناسێني که پێوه‌ندي به چ که‌سێکه‌وه هه‌يه و تاکه يان کۆ .