ژماره‌ي کوژراواني فه‌له‌ستيني له هێرشه‌کاني ئيسرائيل گه‌يشته 100 که‌س
له شه‌شه‌مين ڕۆژي هێرشي ئيسرائيل بۆ سه‌ر که‌رتي غه‌ززه ژماره‌ي فه‌له‌ستينييه کوژراوه‌کان سنووري 100 که‌سي تێپه‌ڕاند.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌رييه عه‌ره‌بييه‌کان: ئيسرائيل جگه له ماڵي هاووڵاتياني مه‌ده‌ني و بنکه‌کاني حه‌ماس، شوێني مانه‌وه‌ي ژماره‌يه‌ک له هه‌واڵنێران له غه‌ززه‌ي کرده ئامانج.
پرێس تي ڤي، سکاي نيووز و ئه‌لعه‌ره‌بييه ئه‌و که‌ناڵانه بوون له بيناي مانه‌وه‌ي هه‌واڵنێران که ئيسرائيل کرديه ئامانجي هێرشه‌کاني.
ئيسرائيل له ده‌ريا و ئاسمانه‌وه هێرشه‌کان له‌سه‌ر غه‌ززه‌ي به‌رده‌وام کردووه.
ژماره‌ي کوژراواني فه‌له‌ستينييه‌کان له‌م هێرشانه‌دا بۆ زياتر له 100 که‌س به‌رز بووه‌وه که زۆربه‌يان خه‌ڵکي مه‌ده‌نين.
هێرش بۆ سه‌ر ماڵي پۆليسێکي فه‌له‌ستيني بووه هۆي کوژراني 10 ئه‌ندامي ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه.
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميي هێرشه‌کاني ئيسرائيل، حه‌ماسيش به‌رده‌وامه له هێرشه مووشه‌کييه‌کاني بۆ سه‌ر ئيسرائيل.
ڕۆژي ڕابردوو 105 مووشه‌کي فه‌له‌ستيني شار و شارۆچکه‌کاني ئيسرائيلي کرده ئامانج.
هاوکات بێنيامين نێتانياهۆ، سه‌رۆک وه‌زيراني ئيسرائيل ڕايگه‌ياند که خه‌ريکي ئاماده‌کارين بۆ به‌رفراوانکردني هێرشه‌کانيان بۆ سه‌ر که‌رتي غه‌ززه، به بێ ئاماژه به ورده‌کارييه‌کان له‌و بابه‌ته.