ئاسه‌واري عاشورا : ڕزگاري
ڕزگاري به‌رانبه‌ر به کوێلهيي ، چهمکێکي مافي و کۆمه‌ڵايه‌تيه ، به‌ڵام "ڕزگاري" سه‌رتر له ئازاديه و بريتيه له جۆرێ ڕزگاري مرۆڤي و ڕزگاري ئه‌وه له کۆتوبهندي سه‌رشۆڕکه‌ر و سووک که‌ر . دڵ به‌ستن و بهستراوهيي مرۆڤ به جيهان ، سه‌روه‌ت و سامان، خزم وکه‌س ، پێگه ، منداڵ و ...هتد له ڕيگاي ڕزگاري گێاني ئه‌ودا ، قۆرت درووس ئه‌که‌ن . ديلي به‌رانبه‌ر به ئارهزوهکاني دڵ و دڵ به‌سته ماديهکهن ، نيشانه‌ي لاوازي ئيراده‌ي مرۆڤه .
کاتێ به‌رزي و ته‌واوي و بايه‌خي مرۆڤ به به‌رزي ڕۆح و ئيراده‌ي به‌رز و سرۆشتي چاکه، خۆ فرۆشي به دنيا و هه‌وه‌س ، جۆرێ قهبووڵکردني سووکايه‌تي و خۆ به هه‌رزان فرۆشتنه .
ئيمام حسه‌ين (ر.خ) فه‌رمووي :
مردن به سه‌ربه‌رزي چاکتره له ژياني سه‌رشۆڕانه. (1)
ئه‌م ڕوانگه ، تايبه‌تي ئه‌و که‌سانن که ڕزگارانن ، بزووتنه‌وه‌ي عاشورا نواندنێکي ئاشکرايه له ڕزگاري سه‌باره‌ت به ئيمام حسه‌ين (ر.خ) و بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵاني شه‌هيدي ئه‌و. و ئه‌گه‌ر ڕزگاري نه‌بوايه ، ئيمام به‌يعه‌تي ئه‌کرد و خۆي به کۆشتن نه‌ئه‌دا . کاتێک ويستيان به زۆر به‌يعه‌تي لێ وه‌ربگرن بۆ يهزيد ، نهڕۆيشته ژێربار ، به‌ڵگه‌ي ئه‌مه بوو که :
نا سوێند به خوا نه ده‌ستي سهرشۆڕي ئه‌ده‌مه ده‌ستيان و وه‌کوو کوێله خۆم ئه‌ده‌م به ده‌ستي ده‌سه‌ڵاتيان . (2)
کاتێ به‌رزي و ته‌واوي و بايه‌خي مرۆڤ به به‌رزي ڕۆح و ئيراده‌ي به‌رز و سرۆشتي چاکه، خۆ فرۆشي به دنيا و هه‌وه‌س ، جۆرێ قهبووڵکردني سووکايه‌تي و خۆ به هه‌رزان فرۆشتنه .
شانۆي که‌ربه‌لاش نواندنێکي تر بوو له‌م ڕزگاريه که له نێوان شمشێر يان سهرشۆڕي ، مردني به شانازي قه‌بووڵ کرد و ڕۆيشته به‌ره‌و پيري شمشێرهکاني دۆژمن و فه‌رمووي :
«اَلا و انَّ الدَّعِيَّ بْنَ الدَّعِيَ قَدْرَ كَزَني بَيْنَ الثْنَتَيْنِ: بَيْنَ السِّلَّةِ وَ الذِّلَّةِ وَ هَيْهاتَ مِنَّا الذِّلَّةُ»3
نموونهييکي تري ئاشکراي ڕزگاري و ئازادي . حۆڕي کۆڕي يه‌زيدي ڕياحي بوو . ڕزگاري و ئازادي ئه‌و بوو به هۆي ئه‌وه که بۆ دنيا و پێگه‌ي دنيا خۆي نه‌خاته ناو ئاگري دۆزه‌خ . و له سێبه‌ري شههيديدا به‌هه‌شت بۆ خۆي بسێنێ . تۆبه‌ي کرد و له هێزه‌کاني ئيبني زياد جيا بوو . پێوه‌ندي کرد به حسه‌ين (ر.خ) و به‌ياني عاشورا له خهباتێکي ئازايانهدا شه‌هيد کرا .
ئه‌گه‌ر ئازاديخوازان و ڕزگاراني جيهان ، له ڕێگاي سه‌ربه‌خۆيي و ڕزگاري له ئه‌سته‌م و زۆرداراندا خه‌بات ئه‌که‌ن و سهرمهشقيان قاره‌ماني شه‌هيداني کهربهلايه ، له سێبه‌ري ئه‌م دهرسهي ڕزگاريه که سۆقاتي عاشورايه بۆ ههتاههتاي مێژوو . مرۆڤه ئازاديخوازهکان ، له‌کاتي هه‌ستيار و دژواري هه‌ڵبژاردندا، مه‌رگي سوور و خه‌باتي خوێناوي هه‌ڵده‌بژێرن و خه‌باتگێڕانه گێانيان ته‌سليم ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ي بگه‌نه بهتهوهري شه‌هاده‌ت و کۆمهڵگهيان ڕزگار بکه ن .
په‌راوێزه‌کان :
1. مهناقب، ئيبن شه‌هر ئهشوب، ب 4، ل 68.
2. مهوسوعهتۆ كلێمات لئيمام لحسهين، ل 421.
3. لهوف، سه‌ي ئيبن تاووس، ل 57.