ڕۆژئاوا داواي وتووێژ له گه‌ڵ ئێران ده‌کات
ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني ڕۆژئاوا پاش کۆتايي پێهاتني کۆبوونه‌وه‌ي برۆکسێل ڕايانگه‌ياند گرووپي 1+5 خوازياري پێوه‌ندي گرتني به په‌له‌يه له گه‌ڵ ئێران.
کۆبوونه‌وه‌ي وڵاتاني ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان و ئاڵمانيا که به گرووپي 1+5 ده‌ناسرێنه‌وه له شاري برۆکسێلي پايته‌ختي به‌لژيکا له سەر مژاري به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێران به‌ڕێوه چوو.
به دواي کۆتايي پێهاتني ئه‌و کۆبوونه‌ويه له حاڵێکدا که هێشتا ورده‌کارييه‌کاني وتووێژه‌کاني ئه‌و کۆبوونه‌وه‌يه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، ميديا و ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني ڕۆژئاوا باس له داواکاري گرووپي 1+5 ده‌که‌ن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ي هه‌رچي زووتري دانوستاني ناڤۆکي له گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌شيان به خۆياي پێداگري کردني وڵاتاني ڕۆژئاوا له سه‌ر چاره‌سه‌ريي ديپلۆماتيکي کێشه‌ي ناڤۆکي ئێران لێکداوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌وه کاترين ئه‌شتۆن، به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي يه‌کێتي ئه‌ورووپا که به‌شداري کۆبوونه‌وه‌ي برۆکسێلي کردبوو ڕايگه‌ياند: گرووپي 1+5 ئاماده‌يه به زووترين کات وتووێژه‌کان له گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێبکاته‌وه.
هه‌روه‌ها جان وڵف ستاڵ، ڕاوێژکاري پێشووي جۆزێف بايده‌ن، جێگري سه‌رۆک کۆماري ئه‌مه‌ريکا ده‌ڵێ: پێويسته که‌مکردنه‌وه‌ي گه‌مارۆکان بخرێته سه‌رمێزي دانوستانه‌کان.
له لايه‌کي ديکه‌وه ئاريێل ڕاتنێر، به‌رپرسێکي پێشووي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا وتي: بێگومان ده‌رفه‌تي گه‌يشتن به ڕێککه‌وتن له به‌رده‌ستدايه، به‌ڵام له‌وانه‌يه ئه‌م ده‌رفه‌ته کۆتايي پێبێت و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند بووني ئێران به به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کاني.
له هه‌مان کاتدا سێڕگەي ڕيابکۆڤ، جێگري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ڕووسيا له ده‌ستپێکردني دانوستاني ناڤۆکي ئێران و 1+5 له داهاتوويه‌کي نێزيک هه‌واڵي دا.
سه رچاوه:
کوردپرێس