قسه‌کاني سکرتێري گشتيي حزبوڵڵاي لوبنان
سکرتێري گشتيي حزبوڵڵاي لوبنان له وتاردانێک‌دا له ڕێ و ڕه‌سمي عاشووراي حسێني ئه‌و تۆمه‌ته زاڵمانه‌ي که دژ به‌م بزووتنه‌وه‌يه دێته ئاراوه، به درۆ و ده‌له‌سه و له پێناو ئامانجه‌کاني تێرۆره‌که‌ي ئه‌مدواييه له‌م وڵاته‌دا زاني.
به پێي ڕاپۆرتي که‌نالي ئه‌لعاله‌م؛ "سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سرووڵڵا" سکرتێري گشتي حيزبوڵڵاي لوبنان ڕۆژي يه‌کشه‌ممه له قسه‌گه‌لێکدا وتي: ته‌نيا دوژمني خۆڕاگري ڕژێمي زايۆنييه و نابێ بێڵين هه‌ندێ کێشه و ناکۆکيي ناوخۆيي لوبنان ببێته هۆي خۆشحاڵي دوژمنان. "سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا" جه‌ختي کرد له سه‌ر ئاماده‌يي بۆ وتووێژ و وتي: خۆڕاگري هيچ شه‌رت و مه‌رجێک بۆ ئه‌نجام داني دانوستان قه‌بووڵ ناکات. ئه‌و وتيشي: خۆڕاگري هيچ کێشه‌يه‌کي نييه له‌گه‌ڵ وتووێژ و پێوه‌ندي و ديداري سياسي، به‌ڵام گه‌ر که‌سێک بيهه‌وێت سياسه‌تي نادرووستي خۆي داسه‌پێنێ، خۆڕاگري کاردانه‌وه‌يه‌کي به‌بڕشتانه و گورچکبڕي ده‌بێت. سکرتێري گشتي حيزبوڵڵاي لوبنان به ئاماژه به هه‌وڵي هه‌ندێ لايه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي له بري ڕژێمي زايۆني ، ئێران به دوژمن بخه‌نه به‌رچاو، وتي: من وشدار ده‌ده‌م به‌و که‌سانه‌ي وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نيشان بده‌ن که ئێران دوژمنه، به ئه‌نقه‌ست و يان به بێ ئه‌وه‌ي خۆيان بزانن له پێناو دابين کردني قازانجه‌کاني ئيسراييلدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. "سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سرووڵڵا" هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستين وتي: فه‌له‌ستين ئامانجي سه‌ره‌کيي خۆڕاگرييه به‌ڵام هه‌ندێ لايه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن که کێشه‌ي ده‌رووني له نێو گه‌لاني عه‌ره‌ب و گه‌لي فه‌له‌ستين بێننه ئاراوه. ئه‌و وتيشي: داکۆکي له فه‌له‌ستين به‌شێک له ئيمان و به‌رپرسايه‌تي خۆڕاگرييه و ئه‌و به‌رپرسايه‌تييه تا ئازاديي تۆکمه و ته‌واوي فه‌له‌ستين له ژێرده‌ستي زايۆنييه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
"سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سرووڵڵا" ڕاشکاوانه ڕايگه‌ياند: وێڕاي ئه‌وه‌ي که هه‌ندێ لايه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رکه‌وتني غه‌ززه به که‌م بايه‌خ پيشان بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێ بزانن که غه‌ززه هه‌روه‌ک شه‌ڕي 33 ڕۆژه‌ي 2006ي لوبنان و شه‌ڕي 22ڕۆژه‌ي 2008 سه‌رکه‌وتنێکي گه‌وره‌ي ده‌س خستووه.
سه رچاوه:
http://kurdish.sahartv.ir