کوژراني لانيکه‌م 15 تێرۆريست له سووريا
به پێي ڕاپۆرتي ماڵپه‌ڕي ڕووسيا ئه‌ليه‌وم؛ 15 که‌سي سه‌رهه‌ڵداو ئه‌مڕۆ له کاتي داناني بۆمب له سه‌ر ڕێگه‌ي دوو شارۆچکه‌ي "ده‌رکووش" و "زه‌رزوور" له ناوچه‌ي "ڕيف ئه‌دليب" له باکوروي ڕۆژاواي سووريا کوژران.
پازده تێرۆريست له سووريا له کاتي داناني بۆمب له باکووري ڕۆژاواي ئه‌م وڵاته کوژران.
به پێي ڕاپۆرتي ماڵپه‌ڕي ڕووسيا ئه‌ليه‌وم؛ 15 که‌سي سه‌رهه‌ڵداو ئه‌مڕۆ له کاتي داناني بۆمب له سه‌ر ڕێگه‌ي دوو شارۆچکه‌ي "ده‌رکووش" و "زه‌رزوور" له ناوچه‌ي "ڕيف ئه‌دليب" له باکوروي ڕۆژاواي سووريا کوژران. ئه‌وه له حاڵێکدايه که ئه‌رته‌شي سووريايش ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێکدا هه‌مماري ته‌قه‌مه‌ني و چه‌کي تێرۆۆريستاني سه‌ر به تۆڕي ئه‌لقاعيده‌ي له شارۆچکه‌ي "مه‌حبه‌ل" له ناوچه‌ي "جسر شغوور" تێک ڕووخاند. ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ؛ هێزه‌کاني ئه‌رته‌شي سووريا هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له ده‌وروبه‌ري شاري "مه‌عره نو‌عمان" له‌گه‌ڵ ژمارێک له سه‌رهه‌ڵداوان تێکهه‌ڵچوون و توانيان ژمارێک له‌وان بکوژن.