وته‌کاني ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلاب له کۆڕي ئه‌ره‌ته‌شدا
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي به ڕه‌زامه‌ندي ده‌ربڕين به‌رامبه‌ر به په‌ره‌ي بێ وێنه‌ي توانا و ده‌سه‌ڵاتي جه‌نگاوه‌ريي هێزه چه‌کداره‌کان، پێي داگرت له سه‌ر ده‌وري هێزي ده‌ريايي له دامه‌زراندني ئاشتي و پاوه‌جێي له ناوچه‌دا.
حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵا خامه‌نه‌يي ڕێبه‌ري ئينقلابي ئيسلامي نيوه‌ڕۆي ئه‌مڕۆ (سێ شه‌ممه) - 7ي سه‌رماوه‌ز- به بۆنه‌ي ڕۆژي هێزي زه‌ريايي ئه‌رته‌ش له ديداري فه‌رمانده‌ران و به‌رپرساني هێزي زه‌ريايي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلاميي ئێران‌دا به ئاماژه به ئامانجه به‌رزه‌کاني کۆماري ئيسلامي و سه‌رکه‌وتنه په‌يتا په‌يتاکاني نيزامي ئيسلامي له گه‌يشتن به‌و ئامانجانه، فه‌رمووي: ئاوڕدانه‌وه‌يه‌ک له ڕه‌وشي ناوچه و جيهان ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌رده‌خات که کۆماري ئيسلامي ئێران خاوه‌ني پێگه و ده‌ورێکي باش و پۆزێتيڤه له‌و گۆڕانکارييانه‌دا. ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي به پێداگري له سه‌ر ئه‌وه‌ي که يه‌کێک له هۆکاره‌کاني هه‌را و هوريا نانه‌وه‌ي دژ به کۆماري ئيسلاميي ئێران ، سه‌رکه‌وتنه به‌رچاوه‌کانمانه، فه‌رموويشي؛ به هه‌ڵسه‌نگاندني سياسه‌ته‌کاني ڕۆژاوا سه‌باره‌ت به ناوچه له‌گه‌ڵ سياسه‌ته‌کاني کۆماري ئيسلامي ئێران سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتي ناڤين، ئه‌وه‌مان به ئاشکرا بۆ ده‌رده‌که‌وێت که سياسه‌ته ناوچه‌ييه‌کاني کۆماري ئيسلامي له ئامانجه‌کاني خۆي نێزيک بۆته‌وه. فه‌رمانده‌ري گشتي هێزه چه‌کداره‌کان، قه‌راخ ئاوه به‌ربڵاوه‌کاني کۆماري ئيسلامي و به‌تايبه‌ت قه‌راخ ئاوه‌کاي زه‌رياي عوماني به ساماني مه‌زني نيشتماني وه‌سف کرد و فه‌رمووي: گه‌ر ده‌وڵه‌ت و به‌رپرساني ديکه به ڕووانگه‌يه‌کي ستراتيک چاو له ناوچه زه‌رياييه‌کان بکه‌ن، ئه‌م ناوچه گه‌وره و گرينگه ده‌توانێ هێز و توانايه‌کي زۆر بۆ کۆماري ئيسلاميي ئێران ده‌س خات.
پێش وته‌کاني ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي، ئه‌مير ده‌ريادار حه‌بيبوڵڵا سه‌ياري فه‌رمانده‌ري هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌ش به ئاماژه به ته‌دبيره‌کاني فه‌رمانده‌رێتي مه‌زني هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کان له پێوه‌نديي له‌گه‌ڵ هێزي زه‌ريايي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلامي، ڕاپۆرتێکي ئاراسته کرد سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌کاني ئێستا و داهاتووي ئه‌م هێزه له بواري پاپۆڕي سه‌ر ئاو، بن ئاو، هێزي مرۆيي و چالاکي له ئاوه نێوده‌وڵه‌تييه‌کاندا.
کوردی نیوز