سه‌رۆکي ميسر فه‌رمانه‌که‌ي خۆي هه‌ڵوه‌شاند
سه‌رۆکي ميسر فه‌رماني مانگي رابردووي بۆ زيادکردني ده‌سه‌ڵاته‌کاني ، هه‌ڵوه‌شاند.
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ري فه‌ڕانسه ، " سه‌ليم ئه‌لعوا" له مافه‌واناني به‌شدار له وتووێژه نيشتمانيه‌کاني ميسر سه‌رله‌به‌ياني يه‌كشه‌ممه له پرێس کۆنفڕانسێک دا له قاهيره وتي : فه‌رماني ياساي بنه‌ڕه‌تي که مورسي 22ي نوامبر رايگه‌ياندبوو ، له‌م کاته‌وه به هه‌ڵوه‌شاو داده‌نرێ .
به پێي ئه‌م راپۆرته ، له دانيشتني وتووێژه نيشتمانيه‌کاني ميسر که 54 که‌س له نوێنه‌ران و حيزبه کاراکان و که‌سايه‌تيه سه‌ربه‌خۆکان ئاماده بوون ، بڕيار درا به هه‌ڵوه‌شاني فه‌رماني ياساي بنه‌ڕه‌تي مورسي و کۆپرسي له باره‌ي ره‌شنووسي ده‌ستووري نوێي ئه‌م وڵاته به پێي به‌رنامه و له به‌رواري 15ي ديسامبر به‌ڕێوه‌پچێ.
فه‌رماني ياساي بنه‌ڕه‌تي که مورسي 22ي نوامبر رايگه‌ياندبوو ، له‌م کاته‌وه به هه‌ڵوه‌شاو داده‌نرێ .
ئه‌لعوا وتيشي : به پێي ده‌ستووري ميسر ، مورسي ناتوانێ ئه‌م به‌رواره بگۆڕێ.
ئه‌و له هه‌مان کاتدا جه‌ختي کرد ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ري ميسر ده‌نگي نا بده‌ن به ره‌شنووسي ميسر ، سه‌رۆک کۆمار فه‌رماني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجوومه‌ني دامه‌زرێنه‌راني نوێ له هه‌ڵبژاردني ئازاد و راسته‌وخۆ ده‌رده‌کات تا ره‌شنووسي ياساي بنه‌ڕه‌تي نوێ ئاماده و واژۆ بکات و خه‌ڵک له ماوه‌ي سي رۆژ دواي ئه‌وه بۆ به‌شداري له کۆپرسي له باره‌يه‌وه به‌شداري بکه‌ن .
سه رچاوه:سورانی رادیو‌و