شه‌ڕ له غه‌ززه
ئه‌و هێرشانه‌ي که تێياندا راده‌ي زه‌ره‌ر و کوژراوه‌کاني خه‌ڵکي سڤيل زياتره له ئامانج و ده‌سکه‌وتي سه‌ربازيي ، وه‌ک پێشێل کراني جديي ياسا و رێساکاني په‌يوه‌نديدار به شه‌ڕ دێته ئه‌ژمار.
چاودێري مافي مرۆڤ رايگه‌ياند که ئه‌رته‌شي رژێمي زايۆنيي بەئاشکرا ياسا و رێساکاني شه‌ڕ له ميانه‌ي هێرشي 8 رۆژه‌ي خۆي بۆسه‌ر که‌رتي گه‌مارۆدراوي غه‌ززه پێشێل کردووه.چاودێري مافي مرۆڤ له راپۆرتێک‌دا ئاماژه‌ي کرده ئه‌م تۆمه‌تانه و باسي له پرسي وه‌ک هێرشي ئاسمانيي رژێمي ئيسرائيل بۆسه‌ر ماڵێک له غه‌ززه له به‌رواري 18ي مانگي نوامبر کردووه که بووه‌ته هۆي مردني لاني که‌م 12 فه‌له‌ستينيي له‌وان ژنان و منداڵان.
چاودێري مافي مرۆڤ له‌م راپۆرته‌دا هێناوێتي: ئه‌و هێرشانه‌ي که تێياندا راده‌ي زه‌ره‌ر و کوژراوه‌کاني خه‌ڵکي سڤيل زياتره له ئامانج و ده‌سکه‌وتي سه‌ربازيي ، وه‌ک پێشێل کراني جديي ياسا و رێساکاني په‌يوه‌نديدار به شه‌ڕ دێته ئه‌ژمار.
يه‌کێک له راوێژکاره‌کاني تايبه‌تي چاودێري مافي مرۆڤ که به‌رپرسي لێکۆڵينه‌وه له غه‌ززه بوو وتي: ئيسرائيل ده‌بێ شيي بکاته‌وه بۆچي ئه‌و ماڵه‌ي که که‌ساني مه‌ده‌نيي تێدا بووه بوردومان کردووه.له ميانه‌ي هێرشي ئه‌م دواييه‌ي ئيسرائيل بۆسه‌ر غه‌ززه که له 14 هه‌تا 21ي نوامبر به‌رده‌وام بوو ، زياتر له 160 فه‌له‌ستينيي له‌وان ژنان و منداڵان کوژران و نزيک 1200 که‌سي ديکه‌ش بريندار بوون.
ته لویزیونی کووردی