ناتۆ جێگيركردني مووشه‌كي پاتريۆتي له‌سه‌ر سنووري توركيا په‌سه‌ندكرد
له‌كۆبونه‌وه‌ي وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي وڵاتاني ئه‌ندامي ناتۆ، جێگيركردني سيسته‌مي مووشه‌كي پاتريۆت له‌سه‌ر سنووري توركيا - سوريا په‌سه‌ند كرا.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵي ئاژانسي كۆمه‌ڵنيوز، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌ڵمانيا (گيدۆ فيسته‌رفيله) له‌كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌نووسيدا ڕايگه‌ياند، ناتۆ جێ‌گير كردني مووشه‌كي پاتريۆتي له‌سه‌ر سنووري توركيا په‌سه‌ند كردووه.
له‌كۆبونه‌وه‌ي وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي وڵاتاني ئه‌ندامي ناتۆ، جێگيركردني سيسته‌مي مووشه‌كي پاتريۆت له‌سه‌ر سنووري توركيا - سوريا په‌سه‌ند كرا.
پێش ئه‌نجامداني كۆبو‌ونه‌وه‌كه‌ش (ئاندريس فۆغ ڕاسمۆسن) سكرتێري گشتي ناتۆ ڕايگه‌ياند، چاوه‌ڕێي بڕياري كۆتايي له‌لايه‌ن وه‌زيراني ناتۆوه ده‌كه‌ين سه‌باره‌ت به‌ده‌ربڕيني ڕه‌زامه‌ندي بۆ دامه‌زراندني سيسته‌مێكي به‌رگري هه‌وايي له‌سه‌ر خاكي توركيا، هيواداريشم هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانيا بێ دودڵي وه‌ڵامي خۆيان به به‌ڵێ ده‌رببڕن.
دواي ئه‌وه‌ي له 21ي تشريني دووه‌مي ڕابردوو ئه‌نقه‌ره داواي له ناتۆ كرد بنكه‌يه‌كي موشه‌كي پاتريۆت له‌سنور دابمه‌زرێنێت، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كاني ڕژێمي سوريا.
هاوكات سكرتێري گشتي ناتۆ ڕايگه‌ياند بڕياره به‌پێي چه‌ند مه‌رجێكي گشتي موشه‌كه‌كان له‌ماوه‌ي چه‌ند هه‌فته‌ي داهاتو‌ودا بۆ به‌كارهێنان ئاماده بكرێن.
كۆمه‌ڵنيوز