%24ي ژناني عێراق نه‌خوێنده‌وارن
رۆژنامه‌ي (گارديان)ي به‌ريتاني راپۆرتێكي له‌سه‌ر بارودۆخ و پێگه‌ي ژناني عێراقي بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ي به‌وه داوه، ته‌نيا له به‌غدا 400 هه‌زار بێوه‌ژن هه‌ن و جگه له‌وه‌ش، 24%ي كۆي ژناني عێراق نه‌خوێنده‌وارن.
زه‌ينه‌ب شاكر، به‌ڕێوه‌به‌ري رێكخراوي نێوده‌وڵه‌تي (ژن له پێناوي ژن‌دا) له عێراق به رۆژنامه‌كه‌ي راگه‌ياندوه: ژماره‌يه‌كي زۆري ژنان به‌زۆر به‌شو دراون و له ئێستاشدا رێژه‌يه‌كي به‌رچاو بێوه‌ژن له عێراقدا هه‌ن.
به‌پێي ئاماره‌كاني وه‌زاره‌تي كاروباري ژناني حكومه‌تي عێراقي زياتر له مليۆنێك بێوه‌ژن له عێراقدا هه‌ن، به‌ڵام به‌پێي راپۆرته‌كاني نه‌ته‌وە يه‌كگرتوه‌كان، ژماره‌كه له‌وه زياتره.
زه‌ينه‌ب، وتيشي: زۆربه‌ي ئه‌و ژنانه بێكارو نه‌خوێنده‌وارن، هه‌ريه‌كه‌شيان سێ ياخود چوار منداڵيان هه‌يه و كه‌سيشيان نييه به‌خێويان بكات يان يارمه‌تييان بدات.
زه‌ينه‌ب شاكر، به‌ڕێوه‌به‌ري رێكخراوي نێوده‌وڵه‌تي (ژن له پێناوي ژن‌دا) له عێراق به رۆژنامه‌كه‌ي راگه‌ياندوه: ژماره‌يه‌كي زۆري ژنان به‌زۆر به‌شو دراون و له ئێستاشدا رێژه‌يه‌كي به‌رچاو بێوه‌ژن له عێراقدا هه‌ن.
پێشيوايە، رێژه‌ي نه‌خوێنده‌واري له عێراقي ئێستادا زۆر له جاران زياتره، چونكه وتي: له‌ساڵاني حه‌فتا و هه‌شتاكاني سه‌ده‌ي رابردودا به‌پێي ياسا ده‌بو منداڵ قۆناغي خوێندني سه‌ره‌تايي ته‌واوبكردايه، به‌ڵام له ئێستادا 24%ي ژنان نه‌خوێنده‌وارن و له لادێييه‌كانيشدا ده‌گاته 50%، ته‌مه‌نيشيان له‌نێوان 15 بۆ 24 ساڵدايه.
سه رچاوه:سبه