ئه‌مه‌ريكا هۆشداري ده‌داته مورسي و سوپاي ميسر
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كاني ئه‌مه‌ريكا هۆشداري ده‌دات به سه‌رۆكي ميسر و سوپاي ئه‌و وڵاته له ئه‌گه‌ري گه‌ڕاندنه‌وه‌ي دۆخي ميسر بۆ سه‌رده‌مي حوسني موباره‌ك.
دوابه‌دواي خستنه‌ڕٍووي ڕاگه‌ێندراوه ده‌ستوورييه‌كه‌ي سه‌رۆكي ميسر له چه‌ند هه‌فته‌ي ڕابردوودا و به‌رپابووني خۆپيشاندانه‌كان له‌لايه‌ن نه‌ياران و لايه‌نگراني محه‌مه‌د مورسي، حكومه‌تي ئه‌مريكا بۆ دوه‌م جار هۆشداري ده‌داته سه‌رۆكي ميسر و سوپاكه‌ي له گرتنه‌به‌ري ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ي كه دۆخي ميسر بۆ سه‌رده‌مي حوسني موباره‌ك، سه‌رۆكي پێشووي ميسر بگه‌ڕێنێته‌وه.
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كاني ئه‌مه‌ريكا هۆشداري ده‌دات به سه‌رۆكي ميسر و سوپاي ئه‌و وڵاته له ئه‌گه‌ري گه‌ڕاندنه‌وه‌ي دۆخي ميسر بۆ سه‌رده‌مي حوسني موباره‌ك.
له كۆنفڕانسێكي ڕۆژنامه‌وانيدا، ڤيكتۆريا نۆڵاند، وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريكا ڕايگه‌ياند: ئه‌مريكا نايه‌وێت جارێكيتر ميسر بۆ ڕۆژه ناخۆشه‌كاني سه‌رده‌مي حوسني موباره‌ك بگه‌ڕێته‌وه، داواشي له هێزه‌كاني ئاسايشي ئه‌و وڵاته كرد خۆڕاگربن و مافي هاوڵاتيان پێشێلنه‌كه‌ن له ئه‌نجامداني خۆپشانداني هێمنانه.
سه رچاوه:nrtv