"ئه‌حمه‌دي نژاد" له خوراساني ڕه‌زه‌وي
سه‌رۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران ، به‌رزبوونه‌وه‌ي بارستاي به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌ي به‌رهه‌مه نێوخۆييه‌کان ، به‌رزبوونه‌وه‌ي ئاستي سه‌رمايه‌نانه‌وه له پيشه‌سازي کشت وکاڵ و پيشه‌سازييه‌کاني ديکه‌ي به‌هۆکاري پێشکه‌وتني ئێران زاني.
به‌پێي ڕاپۆرتي به‌شي ناوه‌ندي هه‌واڵي ڕاديۆ وته‌له‌ڤزيۆني ئێران؛ "مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نژاد"سه‌رۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران ئه‌مڕۆ (هه‌يني) له ڕێوڕه‌سمي واڵاکراني گه‌ڵاڵه ئاوه‌دانييه‌کان له‌ستاني"خوراساني ڕه‌زه‌وي" له‌باکووري ڕۆژهه‌ڵاتي ئێران ، وێڕاي ئاماژه به پێشکه‌وتنه‌کاني ئێران له‌بواري جياجيادا ، وتي که چوونه‌سه‌ري بارستاي به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌کراني به‌رهه‌مه نێوخۆييه‌کاني ئێران له‌گرينگترين هۆکاره‌کاني گه‌شه‌وپێشکه‌وتني ئێرانه.
سه‌رۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران ، به‌رزبوونه‌وه‌ي بارستاي به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده‌ي به‌رهه‌مه نێوخۆييه‌کان ، به‌رزبوونه‌وه‌ي ئاستي سه‌رمايه‌نانه‌وه له پيشه‌سازي کشت وکاڵ و پيشه‌سازييه‌کاني ديکه‌ي به‌هۆکاري پێشکه‌وتني ئێران زاني.
ئه‌حمه‌دي نژاد وتي سه‌رمايه‌نانه‌وه له‌بواري پيشه‌سازي کشت وکاڵ و پيشه‌سازييه‌کاني ديکه‌ش هۆکاري گرينگي ديکه‌ي پێشکه‌وتني ئێرانه‌و هه‌وڵدان له‌وباره‌وه ، کۆماري ئيسلاميي ئێران ده‌کاته يه‌ک له وڵاتاني هه‌نارده‌ي به‌رهه‌مه پيشه‌سازييه‌کان .
سورانی رادیو‌و