پێشکه‌ش کردني پاکێجي هانده‌ري نوێ به ئێران
چه‌ند به‌رپرسێکي ئه‌مه‌ريکي له ئه‌گه‌ري ده‌ستپێکردني ڕاگۆڕينه‌وه‌کاني 1+5 له‌مه‌ڕ پێشکه‌ش کردني پاکێجي هانده‌ري نوێ به ئێران له حه‌وته‌ي داهاتوو هه‌واڵيان دا.
به‌پێي هه‌واڵيکوردپرێس به گێڕانه‌وه له واشنتۆن پۆست: ئه‌مه‌ريکا و 5 زلهێزي جيهان دانوستانه‌کانيان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکردني خولي نوێ دانوستاني ناڤۆکي له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌که‌ن و شيمانه‌ي ئه‌وه‌ش ده‌کرێت له حه‌وته‌ي داهاتوو ڕاگۆڕينه‌وه‌کان له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ي چالاکي ناڤۆکي ئێران له به‌رانبه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ي گه‌مارۆکان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ستپێبکه‌ن.
چه‌ند به‌رپرسێکي ئه‌مه‌ريکي له ئه‌گه‌ري ده‌ستپێکردني ڕاگۆڕينه‌وه‌کاني 1+5 له‌مه‌ڕ پێشکه‌ش کردني پاکێجي هانده‌ري نوێ به ئێران له حه‌وته‌ي داهاتوو هه‌واڵيان دا.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌کي نا‌و ده‌وڵه‌تي ئه‌مه‌ريکا ڕايانگه‌ياند: 1+5 ڕه‌زامه‌ندي خۆي له‌سه‌ر پێشکه‌ش کردني پاکێجي هانده‌ري نوێ به ئێران ده‌ربڕيوه به‌و مه‌رجه‌ي ئێران چه‌ند به‌شێکي سه‌ره‌کي له به‌رنامه‌ي ناڤۆکي خۆي دابخات به‌ڵام شيمانه‌ي ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن ئه‌گه‌ري گۆڕيني هه‌ڵوێستي تاران له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کان لاواز بێت.
ئه‌م خوله‌ي گفتوگۆکان به يه‌که‌مين دانوستان له ئاستي باڵا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێران له مانگي جوونه‌وه/ جۆزه‌ردان دێته ئه‌ژمار.
واشنتۆن پۆست بڵاويکرده‌وه: ئه‌م هه‌وڵه ديپلۆماتيکه له حاڵێکدايه که ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌کات ئێران ڕه‌زامه‌ندي خۆي له‌سه‌ر پشکنيني سايتي پارچين له‌لايه‌ن پشکێنه‌راني ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکييه‌وه ده‌ربڕيوه.
هێشتاکه به‌رپرساني ئێراني به هيچ شێوه‌يه‌ک دواخستني دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته جيهانييه‌کانيان پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه و مسته‌فا ده‌وڵه‌ت يار، ئه‌ندامێکي ليژنه‌ي دانوستانکاري ئيراني وتي: بۆ خۆم گه‌شبين نيم و هه‌موو شت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامي دانوستانه‌کان.
به گوێره‌ي زانيارييه‌کان پێشنياره نوێيه‌کان داواکاري سه‌ره‌کي هه‌ڵپه‌ساردني ئۆرانيۆم و ڕاگرتني چالاکي پيتاندن له سايتي فۆردۆ له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه دێنيس ڕاس، ڕاوێژکاري باڵاي پێشوو له کۆشکي سپي پاگه‌نده‌ي ئه‌وه‌ي کرد ئێران له‌ژێر گوشاري گه‌مارۆکان بواري ده‌ستپێکردني دانوستان خۆش ده‌کات به‌ڵام ئه‌مه‌ش به ماناي بڕياردان له‌سه‌ر مامڵه‌يه‌کي ناڤۆکي نييه.
واشنتۆن پۆست له به‌شێکي ديکه‌ي هه‌واڵه‌که‌يدا ده‌ڵێت: به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێران پاش دوايين خولي دانوستاني ناڤۆکي له مانگي جووني ڕابردوو پێشکه‌وتني به‌رچاوي به‌خۆوه بينيوه.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه هێرمه‌ن ناکارتس، سه‌رکرده‌ي ئه‌ندامي ليژنه‌ي دانوستانکاري ئاژانسي وزه‌ي ناڤۆکي پاش ديدار له‌گه‌ڵ به‌رپرساني ئێراني به هه‌واڵنێراني ڕاگه‌ياند: ڕێککه‌وتني کۆتايي له‌مه‌ڕ ده‌رکردني مۆڵه‌ت بۆ پشکێنه‌راني ئاژانس بۆ سه‌رداني پارچين له مانگي داهاتوو واژۆ ده‌کرێت.
کوردپرێس