گه‌ڵاڵه‌ي شه‌ش بڕگه‌يي ئێران هاوپه‌يوه‌ند به سووريا
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران به ده‌رکردني به‌ياننامه‌يه‌ک ورده‌کارييه‌کي نوێي له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌يه‌کي شه‌ش بڕگه‌ي پێشنيار کراو بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا خسته‌ڕوو.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه: گه‌ڵاڵه‌ي پێشنيارکراوي ئێران ده‌سته‌به‌ري ڕاستێنه‌کاني گۆڕه‌پاني سووريا و له چوارچێوه‌ي ده‌ستپێشخه‌رييه‌کاني ديکه‌دا‌يه.
ئه‌وه‌ش ئاماژه پێدراوه که کۆماري ئيسلامي بڕواي ته‌واوي به چاره‌سه‌ريي ئاشتيانه‌ي قه‌يرانه‌کان له‌و وڵاته هه‌يه.
جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که ته‌نيا گه‌لي سووريا مافي ئه‌وه‌يان هه‌يه که له ڕه‌وتێکي ديموکراتيکدا چاره‌نووسي خۆيان دياري بکه‌ن و بڕيار له سه‌ر داهاتووي سياسي وڵاته‌که‌يان بده‌ن.
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران به ده‌رکردني به‌ياننامه‌يه‌ک ورده‌کارييه‌کي نوێي له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌يه‌کي شه‌ش بڕگه‌ي پێشنيار کراو بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا خسته‌ڕوو.
بڕگه‌کاني ئه‌و گه‌ڵاڵه له خواره‌وه هاتووه:
- وه‌ستاني به‌په‌له‌ي هه‌رچه‌شنه توندوتێژي و کرده‌وه‌يه‌کي چه‌کداري له لايه‌ن ده‌وڵه‌تي سووريا و به‌رهه‌ڵستکارانه‌وه.
- گه‌ياندني يارمه‌تي مرۆڤدۆستانه به گه‌لي سووريا به بێ هه‌ڵاوارده‌يي و بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌بێ گه‌مارۆ ئابوورييه‌کاني سووريا هه‌ڵگيردرێن و به‌ستێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ي ئاواره‌کان خۆش بکرێت.
- هاوکات له‌گه‌ڵ جێگيربووني ئارامي، گفتوگۆي نيشتيماني به ئاماده‌بووني نوێنه‌راني سه‌رجه‌م گرووپ و لايه‌ن و ئيتنيکه‌کاني سووريا و ده‌وڵه‌تي سووريا به مه‌به‌ستي پێکهێناني ليژنه‌يه‌کي ئاشته‌وايي نيشتيمانيي به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌رکي سه‌ره‌کي ئه‌م ده‌وڵه‌ته، به‌ڕێوه‌بردني هه‌ڵبژاردنێکي ئازاده بۆ پێکهێناني په‌رله‌مانێکي نوێ بۆ نووسينه‌وه‌ي ياساي بنه‌ڕه‌تي و به‌ڕێوه‌بردني هه‌ڵبژاردني سه‌رۆک کۆماري له کاتي خۆي‌دا.
- ئازاد‌کردني سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ي که به‌هۆي چالاکي سياسي ئاشتي خوازانه‌وه ده‌ستگير کراون له هه‌ر گرووپ و فيرقه‌يه‌ک، ده‌بێ له لايه‌ن ده‌وڵه‌ت و گرووپه به‌رهه‌ڵستکارانه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێن.
ئه‌و که‌سانه‌ش که تاوانيان کردووه ده‌بێ بچنه به‌رده‌م دادگه‌يه‌کي دادپه‌روه‌ر
- ڕه‌وتي بڵاوکردنه‌وه‌ي نادروستي هه‌واڵ و ڕووداوه‌کاني سووريا ده‌بێ به زووترين کات بوه‌ستێ و سه‌رجه‌م ده‌زگاکاني ڕاگه‌ياندن ده‌بێ له که‌شێکي ئه‌من دا ئيمکاني ڕووماڵي هه‌واڵه‌کاني سووريايان ببێ و بتوانن ڕوانگه‌ي سه‌رجه‌م گه‌لي ئه‌و وڵاته به بێ چه‌واشه‌کاري بۆ ڕاي گشتي ئاشکرا بکه‌ن.
- پێکهێناني لێژنه‌يه‌ک بۆ به‌راورد کردني زيان و نۆژه‌نکردنه‌وه که ئه‌رکي داناني ڕێدۆزێکي گونجاو ده‌بێ بۆ ڕاکێشاني يارمه‌تي بياني و دياريکردني يه‌که‌مايه‌تييه‌کان بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و قه‌ره‌بووي ئه‌و زيانانه‌ي که له ژێرخانه‌کاني وڵاتي سووريا که‌وتووه.
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران له کۆتايدا ئاماژه‌ي کردووه که ئامانجي سه‌ره‌کي خستنه‌ڕووي ئه‌م گه‌ڵاڵه گه‌ڕاندنه‌وه‌ي ئارامي و ئاشييه بۆ سووريا و کۆتايي پێهێناني ده‌رد و ڕه‌نجي گه‌لي ئه‌و وڵاته ڕاگه‌ياندووه.
کوردپرێس