• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 215
  • پێنج شەممه 30/9/1391
  • رۆژژمێر :

 جه‌نگي سوريا بۆسه‌يه‌كه‌ بۆ رێكخراوي قاعيده‌

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: جه‌نگي سوريا بۆسه‌يه‌كه‌ بۆ رێكخراوي قاعيده‌ئه‌مينداري گشتي حيزبوڵاي لوبناني رايده‌گه‌يه‌نێت، جه‌نگي سوريا بۆسه‌يه‌كه‌ بۆ رێكخراوي قاعيده‌ و له‌ناوبردنيان. پێشيوايه‌ ئۆپۆزسيۆني سوريا سه‌ركه‌وتو نابێت له‌ كۆنترۆڵكردني ئه‌و وڵاته‌.

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مينداري گشتي حيزبوڵاي لوبناني له‌ وته‌يه‌كدا له‌ ئاهه‌نگێكي ده‌رچوني خوێندكاراندا رايگه‌ياند: "بارودۆخي سوريا زۆر ئاڵۆز بوه‌، هه‌ركه‌سێكيش پێي وايه‌ ئۆپۆزسيۆني چه‌كدار تواناي كۆنترۆڵي سورياي هه‌يه‌، ئه‌وه‌ زۆر زۆر زۆر هه‌ڵه‌يه‌".

جه‌نگي سوريا بۆسه‌يه‌كه‌ بۆ رێكخراوي قاعيده‌ئه‌مينداري گشتي حيزبوڵاي لوبناني رايده‌گه‌يه‌نێت، جه‌نگي سوريا بۆسه‌يه‌كه‌ بۆ رێكخراوي قاعيده‌ و له‌ناوبردنيان. پێشيوايه‌ ئۆپۆزسيۆني سوريا سه‌ركه‌وتو نابێت له‌ كۆنترۆڵكردني ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌مينداري گشتي حيزبوڵاي لوبناني هۆشداري دايه‌ ئه‌نداماني رێكخراوي قاعيده‌، به‌وه‌ي كه‌ جه‌نگي سوريا بۆسه‌يه‌كه‌ له‌لايه‌ن هه‌ندێ وڵاتي ئيسلامي و رۆژئاوايي بۆيان رێكخراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ي رو له‌و وڵاته‌ بكه‌ن و ژماره‌يه‌كيان له‌و جه‌نگه‌دا بكوژرێن.

نه‌سروڵا ئاماژه‌ي بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ هه‌ر كه‌سێك رێگري بكات له‌ گفتوگۆ، ئه‌وا تاوانباره‌ و به‌رپرسياريه‌تي ئه‌وه‌ كوشتاره‌ي ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ له‌ سوريا روده‌دات.

 

سه رچاوه:سبه‌ي نیوز