• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 585
  • یەكشەممه 3/10/1391
  • رۆژژمێر :

 زۆرينەي بەشداربوان بە (بەڵێ) دەنگيان بۆ دەستوردا

بەپێي ئەنجامە بەراييەكاني دەنگدان بۆ راپرسي لە دەستوري نوێي ميسر، رێژەي نيوەي زياتري دەنگدەران بە (بەڵێ) دەنگيان بۆ دەستور داوە.

بەپێي ئەنجامە سەرەتايەكاني ڕاپرسي دەستور دواي جياكردنەوەي دەنگەكان لە 10 پارێزگادا دەستورەكە لە 57% دەنگي بەڵێ و 43% دەنگي نەخێري بەدەستهێناوە.

دواي جياكردنەوەي 98%ي دەنگەكان لە قۆناغي يەكەم راپرسييەكەي دەستووري ميسر، لايەنگراني دەستوور و محەمەد مورسي سەرۆك كۆمار لەپێشەوەن.

بەپێي زانياريەكانيش ئەم 10 پارێزگايەي كە قۆناغي يەكەمي ڕاپرسي دەستورەكەي تێدا ئەنجامدرا بەپێگەي سەرەكي بەرەي عەلمانيەكان و لايەنگراني موبارە دادەنرێت و بڕيارە ڕۆژي شەممەي داهاتوو قۆناغي دووەمي ڕاپرسيەكە لە 10 پارێزگاي تر ئەنجام بدرێت.

دەريشكەوتووە كە نەياراني دەستوورو دەنگدەراني (نەخێر)، تەنها لە قاهيرەي پايتەخت و پارێزگاي غەربييە لەپێشەوەن.

بەپێي ئەنجامە سەرەتاييەكاني قۆناغي يەكەمي راپرسي لەسەر دەستووري ميسر، كە نزيكەي 26 مليۆن كەس بەشداريي تێدا دەكەن، 57%ي بەشداربواني راپرسيەكە دەنگيان بە دەستوور داوەو 43%ش رەتيان كردووەتەوە.

هاوكات ئەمينداري گشتي ليژنەي باڵاي هەڵبژاردنەكاني ميسر ئاشكرايكرد، ئەنجامي كۆتايي دەنگدان لەسەر پرۆژەياساي دەستوور لەكۆتايي قۆناغي دووەم رادەگەيەنرێت، كە بڕيارە رۆژي شەممەي داهاتوو لە 17 پارێزگاي ديكەي ميسر بۆ نزيكەي 25 مليۆن دەنگدەري ميسري بەڕێوەبچێت.

لەرۆژي دەنگداندا هێرشێك كرايە سەر بارەگاي حزبي (وەفد)ي ئۆپۆزسيۆن و سووتێنرا، لەگوندێكي ئەو وڵاتەش ژنێك كوژرا‌و 18 كەسي ديكەش لە كردەوەي توندوتيژيي جياجيادا برينداربوون.

هاوكات رێكخراوەكاني تايبەت بە چاودێريي راپرسييەكە ئاماژەيان بەوەدا كە پرۆسەي دەنگدانەكە سەرپێچيي تێدابووە، بەڵام بەرپرسێكي ليژنەي تيبەت بە سەرپەرشتي كردني پرۆسەكە ئەو تۆمەتانەي رەتكردەوەو پرۆسەكەي بە پاكوبێگەر وەسفكرد.

 

ئاژانسي كۆمەڵنيوز