وتووێژي وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران و ميسر
به پێي راپۆرتي ئيداره‌ي گشتيي ئيتڵاعات و رۆژنامه‌گه‌ريي وه‌زااه‌تي ده‌ره‌وه،'موحه‌ممه‌د کاميل عه‌مرۆ' وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ميسر، شه‌وي هه‌يني له وتووێژێکي ته‌له‌فوني له‌گه‌ڵ'عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي' وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلاميي ئێران، ره‌وشي ناوچه‌که و به‌تايبه‌ت قه‌يراني سوريايان تاوووتوێ کرد.
کۆماري ئيسلاميي ئێران به‌رده‌وام پێداگريي کردووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سوريا له رێگاي سياسيي و ئاشتيانه و له‌و بوارده‌دا پلانێکي 6 خاڵيي بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يرانه‌که‌ي سوريا پێشکه‌ش کردووه.
راگيراني توند و تيژييه‌کان، وتووێژي نيشتمانيي گشتداگر به به‌شداريي نوێنه‌راني کۆتله و لايه‌نه جياجيا کۆمه‌ڵايه‌تيي و سياسييه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تي سوريا به ئامانجي پێکهێناني لێژنه‌ي ئاشته‌وايي نيشتمانيي، يارمه‌تيي گه‌ياندني مرۆدڤدۆستانه به جيديي و بێ هه‌ڵاواردن بۆ خه‌ڵکي سوريا له ته‌واوي ناوچه زيان که‌وتووه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي بايکۆته دژه ئابورييه‌کان به دژي سوريا و بوار ره‌خساندن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ي تێکڕاي ئاواره‌کان بۆ سه‌ر شوێنه‌کاني خۆيان، له خاڵه‌کاني پلانه 6 خاڵييه‌که‌ي ئێران بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يرانه‌که‌ي سوريايه.
سه حری کوردی