چين هه‌فته‌ي داهاتوو درێژترين هێڵي شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كاته‌وه
به‌رپرساني وولاتي چين رايانگه‌ياند هه‌فته‌ي داهاتوو هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ي درێژترين هێڵي شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌و وولاته كه له په‌كينه‌وه بۆ شاري قوانغشۆ له باشووري ئه‌و وولاَته به درێژيي 2هه‌زارو 298كيلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌ندازياراني ئه‌و هێڵه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێوانه‌ي خێرايي ڕۆيشتني شه‌مه‌نده‌فه‌ر له سه‌ر ئه‌و هێڵه ده‌گاته 300كيلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
تيشۆ لين سه‌رۆكي زانياري و ته‌كنۆلۆجيا له وولاَتي چين رايگه‌ياند مه‌به‌ست له درووست كردني ئه‌م هێڵه كار ئاسانيه بۆ هاوولاَتيان و به‌هۆيه‌وه مه‌وداي دووري چه‌ند رۆژێكي هاتوچۆي هاولاَتيان بۆ 10 كاتژمێر كورت ده‌بێته‌وه.
به‌رپرساني ئه‌و ولاَته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستي ئاسانكاري له بواري گواستنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر درووستكردني ئه‌م جۆره هێلاَنه‌و به‌رنامه‌ي داهاتووشيان ڕاكێشاني هێڵێكي شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێت له چينه‌وه بۆ وولاَتي ڕووسيا.
سەرچاوه:مالەپەري پيام تي وي