• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 165
  • پێنج شەممه 7/10/1391
  • رۆژژمێر :

 دژي‌ سياسه‌ته‌كاني‌ ماليكي‌ گردبونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت

قه‌زاي‌ سامه‌ڕا (50 كم باشوري‌ تكريت) دژي‌ سياسه‌ته‌كاني‌ سه‌رۆك وه‌زيراني‌ عێراق، له‌ ژێر ناوي‌ (چوارشه‌ممه‌ي‌ كه‌رامه‌ت)دا گردبونه‌وه‌يان ئه‌نجامدا، ژماره‌يه‌ك ئه‌نداماني‌ ئه‌نجومه‌ني‌ پارێزگاي‌ سه‌ڵاحه‌دينيش له‌و گردبونه‌وه‌يه‌دا به‌شدارييان كردوه‌.

حسێن غازي‌، جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ پارێزگاي‌ سه‌ڵاحه‌دين، به‌ (سۆمه‌ريه‌ نيوز)ي‌ راگه‌ياند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵكي‌ قه‌زاي‌ سامه‌ڕا گردبونه‌وه‌يان ئه‌نجامدا و ناوياننا (چوارشه‌ممه‌ي‌ كه‌رامه‌ت).

قه‌زاي‌ سامه‌ڕا (50 كم باشوري‌ تكريت) دژي‌ سياسه‌ته‌كاني‌ سه‌رۆك وه‌زيراني‌ عێراق، له‌ ژێر ناوي‌ (چوارشه‌ممه‌ي‌ كه‌رامه‌ت)دا گردبونه‌وه‌يان ئه‌نجامدا، ژماره‌يه‌ك ئه‌نداماني‌ ئه‌نجومه‌ني‌ پارێزگاي‌ سه‌ڵاحه‌دينيش له‌و گردبونه‌وه‌يه‌دا به‌شدارييان كردوه‌.

وتيشي‌: سێ ئه‌ندامي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ پارێزگا و ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌بار كه‌ريم، جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ پارێزگاري‌ سه‌ڵاحه‌دين له‌ گردبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارييان كردوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شي‌ خسته‌ڕو، كه‌ خه‌ڵكي‌ ئه‌و شاره‌ كۆمه‌ڵێك داواكارييان هه‌يه‌، له‌وانه‌ ئازادكردني‌ ده‌ستگيركراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ي‌ مزگه‌وته‌ زه‌وتكراوه‌كان و په‌سه‌ندكردني‌ ياساي‌ لێبوردني‌ گشتي‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي‌ ياساي‌ لێپرسينه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ري‌ و ره‌چاوكردني‌ هاوسه‌نگي‌ له‌ ده‌زگا ئه‌منيه‌كاندا.

پێشتريش له‌ 23ي‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ شاري‌ فه‌لوجه‌ گردبونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، راوێژكاري‌ راگه‌ياندني‌ نوري‌ ماليكيش رايگه‌ياند، كه‌ نه‌بوني‌ ئاڵاي‌ عێراقي‌ له‌ گردبونه‌وه‌كه‌ي‌ فه‌لوجه‌ و هه‌ڵكردني‌ ئاڵاي‌ هه‌رێمي‌ كوردستان ته‌ئكيد له‌ نيازي‌ هه‌ندێك له‌ دابه‌شكردني‌ وڵات ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر ده‌بێت مل بۆ حوكمي‌ ياسا و دادگا بده‌ن.

سه رچاوه:

سبه ی نیوز