• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 123
  • شەممه 9/10/1391
  • رۆژژمێر :

دەستورەكەي ميسر بەڕێژەي %63 پەسەند كرا

ئەنجامي راپرسي دەستووري ميسر بەرەسمي راگەيەندراو لەسەدا 63.8 ي هاوڵاتيان بە بەڵێ دەنگيان پێداوەو لەسەدا 36.2 بە نەخێر دەنگيان پێداوە.

بەگوێرەي هەواڵي ئاژانسي كۆمەڵنيوز، ئێوارەي ئەمڕۆ، سەرۆكي‌ ليژنەي‌ باڵاي‌ هەڵبژاردنەكاني‌ ميسر ئەنجامي‌ رەسمي‌ راپرسييەكەي‌ ئەو وڵاتەي‌ لەسەر دەستوور ڕاگەياند.

لەكۆنگرەيەكي‌ رۆژنامەوانيدا سەمير ئەبول مەعاتي‌، ئاشكرايكرد، ڕێژەي بەشداريكردني هاوڵاتيان لەريفراندۆمەكەي دەستوري ميسردا، لەكۆي 51 مليۆن‌و 919 هەزارو 67 كەس كە مافي بەشداريكردني هەبووە، تەنها 17 مليۆن‌و 58 هەزارو 317 كەس بەشدارييان كردووە.

وتيشي 10 مليۆن‌و 693 كەس بەبەڵي‌ دەنگيان بۆ پرۆژەي‌ دەستوور داوەو شەش مليۆن و 61 هەزار كەسيش بە نەخێر دەنگيان بۆ داوە.

ڕيفراندۆمەكە بە دوو قۆناغ لەڕۆژاني 15 و 22 ي ئەم مانگە ئەنجام دراو لە قۆناغي يەكەمدا لە 10 پارێزگا ئەنجامدرا، لەوانە قاهيرە و ئەسكەندەريـيەي ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو دەقهليەو ئەسيوت و سوهاج و ئەسوان و باكور و باشوري سينا.

لە قۆناغي دووەميشدا لە 17 پارێزگا ڕيفراندۆمەكە بەڕێوەچوو، لەوانە جيزەو فەيوم و قليوبيە و مەنوفيە و بوحيرە و كەفر شێخ و دوميات و پـۆرسەعيد و سويس و مەترۆح و وادي لجديد و بەني سوەيف و منيا و ئوقسر و قەنا.

 

سه رچاوه:

ئازانسي کومەڵنيوز