كڵاش
هه‌ر چه‌ند كڵاش دياريێكي تايبه‌تي ناوچه‌ي هه‌ورامانه و له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ورامان به كڵاش و كڵاش به هه‌ورامانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌ڵام به هۆي نيشته‌جێ بووني هه‌ميشه‌يي ده‌يان وه‌ستاي په‌نجه ڕه‌نگيني هه‌ورامي له شاري سه‌قز و چنيني باش‌ترين جۆره‌كاني ئه‌م پێڵاوه خۆماڵيه، ئه‌مڕۆ سه‌قزيش بوه‌ته يه‌كێك كه سه‌ره‌كيترين سه‌رچاوه‌كاني به‌رهه‌م هێناني كڵاش و وه‌ستاياني كڵاش دوور نه ته‌نها ئه‌ركي دابين كردني كڵاش بۆ زۆربه‌ي دانيشتواني سه‌قزيان له وه‌رزي به‌هار و هاويندا له ئه‌ستۆيه، به‌ڵكوو كڵاشي ده‌س چيني وه‌ستاياني نيشته‌جێي سه‌قز به‌شێكي به‌رچاويشي ڕه‌وانه‌ي هه‌رێمي كوردستاني عێراق و باقي شاره‌كاني ده‌ور و به‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر چه‌ند كڵاش دياريێكي تايبه‌تي ناوچه‌ي هه‌ورامانه و له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ورامان به كڵاش و كڵاش به هه‌ورامانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌ڵام به هۆي نيشته‌جێ بووني هه‌ميشه‌يي ده‌يان وه‌ستاي په‌نجه ڕه‌نگيني هه‌ورامي له شاري سه‌قز و چنيني باش‌ترين جۆره‌كاني ئه‌م پێڵاوه خۆماڵيه.
له ساڵاني زۆر دووردا كڵاش دووراني هه‌ورامي ته‌نها له وه‌رزي به‌هار و زستاندا ڕوويان له سه‌قز ده‌كرد و پاش نزيك بوونه‌وه له وه‌رزي پاييز و كز بووني بازاڕي كڵاش بۆ هه‌ورامان ده‌گه‌ڕانه‌وه و تا ساڵي داهاتوو نه‌ده‌هاتنه‌وه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ي دواييدا و به هۆي گه‌ور‌ه بوونه‌وه‌ي له ڕاده به‌ده‌ري سه‌قز و گه‌شه‌ي ئابووري به‌رچاوي ئه‌م شاره، به ده‌يان كڵاش دووري هه‌ورامي به ماڵ و منداڵه‌وه به يه‌گجاري له هه‌ورامان كۆچيان كردوه و له شاري سه‌قز نيشته‌جێ بوون و هونه‌ر و تواناي خۆيان ئه‌مڕۆ خستوه‌ته خزمه‌تي سه‌قز و تێكه‌ڵاوێكي كولتوورييان له نێوان كولتووري هه‌ورامي و كولتووري موكرياني پێك هێناوه و هاوكات كڵاشيشيان له ئێنحساري هه‌ورامان ده‌رهێناوه و كردوويانه به دياريێكي نوێ و به نرخ كه له مێژووي سه‌قزدا بۆ هه‌تا هه‌تايه ده‌مێنێته‌وه.
مالەپەري سەقز