هاتني سه‌ربازاني زايۆنيست بۆ سوريا له رێگاي تورکياوه
سه‌رچاوه‌کاني رۆژنامه‌وانيي رايانگه‌ياندووه که ژمارێک له يه‌که‌کاني چه‌کداريي زايۆنيستيي له رێگاي خاکي تورکياوه هاتوونه ناو سوريا.
به پێي راپۆرتي ئه‌لمنار، سه‌رچاوه‌کاني رۆژنامه‌وانيي عه‌ره‌ب، رايانگه‌ياندووه که يه‌که‌کاني سه‌ربازيي ئيسرائيل به نه‌هێني و له قۆناغي جياجيادا له خاکي تورکيا بۆ هاتنه ناو سوريا که‌ڵک وه‌رده‌گرن.ئه‌و راپۆرته، هه‌واڵي هه‌ندێ له ميدياکاني سوريي پشت‌راست ده‌کا‌ته‌وه که له جولاي رابردوو رايانگه‌ياندبوو که يه‌که‌کاني سه‌ربازيي ئيسرائيل له خاکي تورکيا و له رێگاي حه‌له‌ب هاتوونه ناو خاکي سوريا و په‌يوه‌ست بوون به تاقمه چه‌کداره‌کان.
سه‌رچاوه‌کاني رۆژنامه‌وانيي رايانگه‌ياندووه که ژمارێک له يه‌که‌کاني چه‌کداريي زايۆنيستيي له رێگاي خاکي تورکياوه هاتوونه ناو سوريا.
ئه‌وان ئه‌رکي خۆيان زاڵبوون به سه‌ر چه‌که شيمياييه‌کاني سوريا راگه‌ياندووه.زانيارييه نوێيه‌کان نيشانده‌ري ئه‌وه‌ن که کۆبوونه‌وه‌گه‌لێک له تورکيا له نێوان کارناساني ئيسرائيلي له ئاکاده‌مي بيۆلۆژيکي ئيسرائيل و ژمارێک له ئه‌فسه‌راني جيابووه له ئه‌رته‌شي عه‌ره‌بي سوريا و هه‌ندێ له فه‌رمانده‌راني تاقمه چه‌کداره‌کان به‌ڕێوه‌چووه.
سەرچاوه:مالەپەري سەحەري کوردي