قاڵي سه‌قز
قاڵي و فه‌رش، يه‌ك له ديارييه ده‌ستكرده به نێوبانگه‌كاني ناوچه‌ي سه‌قزه كه له به‌ر فره چه‌شني ڕه‌نگ و نه‌خش، هه‌ميشه پله و پێگه‌ێكي تايبه‌تي له نێوان قاڵي ناوچه‌كاني ديكه‌ي كوردستاندا هه‌بووه.
ناوبانگي قاڵي سه‌قز له بواري ده‌وام، چۆنيه‌تي به كارهێناني ڕه‌نگ و ڕه‌سه‌نايه‌تي نه‌خش و وێنه‌كان و شێوازي ورد چنينه‌كه‌يدايه.ته‌ون كردن له سه‌قز و به تايبه‌ت ناوچه‌ي هه‌وشار و فه‌يزوڵابه‌گي زۆر باوه و ناوي قاڵي ده‌ست چيني سه‌قز له بازاڕه‌كاني به نێوبانگي قاڵي دونيادا نێوێكي ئاشنا و ناسراوه كه به‌و په‌ڕي هونه‌ر و سه‌ليقه‌وه چنراوه و بايه‌خێكي تايبه‌تي پێ ده‌درێت.
ناوبانگي قاڵي سه‌قز له بواري ده‌وام، چۆنيه‌تي به كارهێناني ڕه‌نگ و ڕه‌سه‌نايه‌تي نه‌خش و وێنه‌كان و شێوازي ورد چنينه‌كه‌يدايه.
هونه‌ري ته‌وني سه‌قز و درووست كردني قاڵي، يه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كيه‌كاني گه‌شانه‌وه‌ي ئابووري ناوچه‌ي سه‌قز له چه‌ند ساڵي ڕابردوودايه و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ي بژێوي به‌شێكي به‌رچاوي دانيشتواني سه‌قز و به تايبه‌ت دێهاته‌كاني ناوچه‌ي هه‌وشار و فه‌يزوڵابه‌گي ئه‌م شاره و هه‌رو‌ه‌ها بازاڕي سه‌قز خاوه‌ي تايبه‌ت به چنيني قاڵي و كه‌ره‌سه‌ي تايبه‌ت بۆ باقي شاره‌كاني كوردستان و به تايبه‌ت شاره‌كاني سنه ، بيجاڕ ، تيكاب و سائين قه‌ڵا، دابين ده‌كات و ئه‌مه بۆخۆي بوه‌ته فاكته‌رێكي گرينگ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ي ئاستي پێگه‌ي قاڵي سه‌قز له بازاڕه به نێوبانگه‌كاني جيهاندا.
سەرچاوه:مالەپەري سەقز