• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 173
  • سێ شەممه 12/10/1391
  • رۆژژمێر :

روسيا؛ (142)کەس رەقبونەوە

به پێي ڕاپورتي هەواڵدەري تێبياني کوردي:وەزارەتي تەندروستي روسيا ئەمڕۆ شەممە بڵاويکردوە، ژمارەي ئەو کەسانەي بەهۆي ئەو شەپۆلە سەرمايەي ماوەي چەند رۆژێکە ناوچە جياوازەکاني ئەو وڵاتەي گرتوەتەوە رەقبونەتەوە گەيشتوەتە(142)کەس.

لە بەياننامەيەکدا وەزارەتي تەندروستي ئاماژەي بەوەشداوە، تائێستا (1350)کەس رەوانەي نەخۆشخانەکان کراون و لەژێر چاودێري تەندروستيدان.

ماوەي چەند رۆژێکە سەرمايەيکي بەهێز هەندێک لە ناوچە جياوازەکاني روسياي گرتوەتەوە و لە هەندێک ناوچەش پلەي گەرما (30) پلە لە ژێر سفرەوەيە و لە ناوچەي خۆرهەڵاتي سيبيرياش گەيشتوەتە (60) پلە ژێر سفر.

بەبەراورد لەگەڵ ساڵاني رابردو، لەمساڵدا پلەکاني گەرما (12) پلە زياتر نزمبوەتەوە و ئەمەش وايکردوە ژمارەيەکي زۆر لە هاوڵاتيان ببنە قورباني.

 

سەرچاوه:مالەپەري هەواڵدەري سبەي