تورکيا هه‌تا کۆتايي پشتيوانيي ده‌کا له سه‌رهه‌ڵدان له سوريا
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس له زمان رۆيتێرز ، "ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک وه‌زيراني تورکيا له کۆڕي په‌نابه‌راني سوريي له بنکه سنورييه‌کاني تورکيا وتي که وڵاته‌که‌ي خۆ ئاماده ده‌کا بۆ "له‌دايک بوونێکي ئايينيي" که ده‌بێته‌هۆي جێگۆڕكێي "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆک کۆماري سوريا له‌گه‌ڵ داخوازييه‌کاني خه‌ڵکي ئه‌و وڵاته.
ناوبراو له‌م لێدوانه‌ي‌دا که "معاڕ الخطيب" سه‌رۆکي هاوپه‌يمانيي نه‌ياراني نيشتمانيي سورياش ئاماده‌ي بوو وتي: ئێمه ده‌توانين به‌رووني نزيک بوونه‌وه‌ي يارمه‌تيي خودا ببينين. باله‌بيرمان نه‌چێ که ئه‌و که‌سانه‌ي سه‌بريان هه‌يه سه‌رده‌که‌ون.ئه‌ردۆغان که جل و به‌رگي عه‌ره‌بيي له‌به‌ر کردبوو وتي: ئێوه مه‌ينه‌تێکي زۆرتان بينيوه. رژێمي بێره‌حمي سورياو ئه‌سه‌دي زاڵم هه‌تا ئێستا نزيک 50 هه‌زار سوريي شه‌هيد کردووه.
.3هه‌موو له‌دايک بوونه‌وه‌يه‌کي ئايينيي مه‌ينه‌تي له‌گه‌ڵه و ئێستا سورياش خۆي بۆ له‌دايک بوونێکي ئايينيي ئاماده ده‌کا که تێيدا ده‌سه‌ڵات به‌لاي داخوازييه‌کاني گه‌لي سوريادا ده‌شكێته‌وه.ناوبراو جه‌ختي کرد که تورکيا هه‌تا کۆتايي پشتيوانيي ده‌کا له سه‌رهه‌ڵدان به‌دژي "به‌شار ئه‌سه‌د"ي سه‌رۆک کۆماري سوريا. ناوبراو روو له هه‌زاران په‌ناخوازي سوريي وتي: ئێمه هه‌تا کۆتايي له په‌ناي ئێوه‌داين .تورکيا له کاتي ده‌سپێکي تێکهه‌ڵچوونه‌کاني سورياوه بووه‌ته شوێنێک بۆ ڕاهێنان و گواستنه‌وه‌ي که‌ساني چه‌کدار بۆ نێو سوريا. به پێي راپۆرتي ميديا جۆراوجۆره‌کان که‌ساني چه‌کدار له ناوچه جۆراوجۆره‌کاني جيهانه‌وه وه‌ک چێچێن، ئه‌فغانستان ، پاکستان ، عه‌ره‌بستان و وڵاتاني ديکه‌ي عه‌ره‌بييه‌وه ناردراون بۆ تورکيا هه‌تا له‌وێڕا بڕۆن بۆ سورياو به‌دژي ده‌وڵه‌تي ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ بێن.
سەرچاوه:مالەپەري سەحەري کوردي