به‌هاري عێراقي به‌ڕێوه‌يه
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکي ڕه‌وتي سه‌در هۆشداريي دايه ماليکي سه‌رۆک وه‌زيري عێراق که به‌هاري عێراقي به‌ڕێوه‌يه گه‌ر ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و جۆره سياسه‌ته‌ي بمێنێته‌وه.
به پێي هه‌واڵي بەشي کوردي تێبيان و ڕاپورتي هەواڵدەري کوردپرێس؛ سه‌در له کۆنفڕانسێکي ڕۆژنامه‌ونيدا له شاري نه‌جه‌ف نووري ماليکي تۆمه‌تبارکرد به ده‌ستبه‌رداربووني ئه‌رکي لێپرسراوێتي، داواشي کرد که وه‌ڵامي خۆپيشانده‌ران بداته‌وه.
ڕاشيگه‌ياند که "نووري ماليکي به‌رپرسيارێتييه‌کاني داوه به‌سه‌ر وه‌زيره‌کانيدا و خۆي لێبێبه‌ري کردووه".
سه‌در پرسياري ئه‌وه‌شي کرد که "بۆچي ماليکي ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆريسته‌کاندا ده‌کات و ده‌يانگه‌يه‌نێته کورسي ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام دواتر لێيان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه."
له‌به‌شێکي تري وته‌کانيدا سه‌رۆکي ڕه‌وتي سه‌در داواي له لێپرسراوان و خودي مالکيش کرد که وه‌ڵامي داواکاني خۆپيشانده‌ران بداته‌وه و ئاماده‌يي خۆي نيشاندا بۆ ناردني وه‌فدێک بۆ لاي خۆپيشانده‌ران بۆ گوێبستي داخوازييه‌کانيان.
داواشي له خۆپيشانده‌راني پارێزگاي ئه‌نبار کرد که مه‌يلي ديکتاتۆري نه‌که‌ن و دروشمي تايه‌في به‌رزنه‌که‌نه‌وه.