ئێران دوو فڕۆکه‌ي ئه‌مه‌ريکاي له ناوبردووه
به‌رپرسێکي له‌شکه‌ريي کۆماري ئيسلامي ئێران له له‌ناوبردني دوو فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني ئه‌مه‌ريکي له لايه‌ن يه‌کينه‌کاني به‌ره‌ڤاني ئاسماني ئه‌رته‌شي ئه‌م وڵاته هه‌واڵي دا.
جێگري هه‌ماهه‌نگکاري هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌شي ئێران ڕايگه‌ياند که ئه‌م هێزه له ئه‌گێستي 2011 و ئاکته‌وبري 2012 دوو فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني ئه‌مه‌ريکي له جۆري RQ-11يان له ناوبردووه.
که‌ناڵي پرێس تي ڤي له زماني ده‌رياڤان ئه‌مير ڕه‌ستگاري وێڕاي ئاماژه به‌وه‌يکه ئه‌و دوو فڕۆکه ئه‌مه‌ريکييه له لايه‌ن به‌ره‌ڤاني ئاسماني ئه‌رته‌شي ئێران له‌ناوبراون ئاماژه‌يدا که کارناساني ئه‌م هێزه زانيارييه‌کاني ئه‌و فڕۆکانه‌يان کۆدشکێني کردووه.
پێشتريش سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي فڕۆکه‌يه‌کي سيخۆڕي ئه‌مه‌ريکايي له جۆري RQ170ي له ڕۆژهه‌ڵاتي ئێران و فڕۆکه‌يه‌کي ديکه له جۆري سکان ئيگڵي له‌سه‌ر ئاوه‌کاني که‌نداوي فارس کۆنتڕۆڵ کردبوو.
کۆماري ئيسلامي ئێران به‌رده‌وام له‌مه‌ڕ به‌زاندني سنووري ئاسماني ئه‌و وڵاته له لايه‌ن فڕۆکه‌کاني ئه‌مه‌ريکاوه ناڕه‌زايه‌تي ده‌ربڕيوه و ڕايگه‌ياندووه که له ناوه‌نده مافه‌وانييه‌کاني جيهان پێوشوێنگريي بابه‌ته‌که ده‌کات.
کوردپرێس