• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 330
  • سێ شەممه 19/10/1391
  • رۆژژمێر :

پێكهێناني دەوڵەتي كاتي ،ڕێگەچارەي قەيراني سووريايە

يەكێك لە ڕێبەراني نەياري سووري لەسەر پێويستيي داكۆكي هەموو لايەنەكاني هاوپێوەند لە گەڵاڵەي ئەخزەر ئيبراهيمي نوێنەري ڕێكخراوي نەتەوەكان لە كاروباري سووريا بۆ چارەسەر كردني قەيراني ئەم وڵاتە پێداگري كرد و وتي :

ئەم گەڵاڵەيە تەنيا هيوايەكە بۆ ڕزگار كردني وڵات و كۆتايي دان بە ڕەنج و كوێرەوەريي گەل.

"سەفوان عەكاش" ئەندامي ئەنجومەني ناوەندي شاندي هاواهەنگي كەري نيشتماني نەياري سووريا لەوتووێژ لەگەڵ كەناڵي ئەلعالەم وتي : بانگێشتني ئيبراهيم بۆ پێكهێناني دەوڵەتي ئينتقالي بە ئەستۆگريي تۆكمەوتەواو بەگوێرەي نيزامێكي سياسي نوێ ، گەڵاڵەيەكي بە كردەوەيي و ڕاستەقينەيە. ناوبراو وتي: باس و وتووێژ سەبارەت بە گەڵاڵەي ئەخزەر ئيبراهيمي دەبێ لەنێوان لايەنەكاني هاوپێوەند ئەنجام بدرێت نەك لە ميدياكان .

عەكاش وشداري دا درێژەي ڕێكاري سەربازي دەبێتە هۆي كوشت و بڕي زياتر هەندێ لايەني توندڕەو بەمەبەستي بەڕێوە بردني ئامانجي نگريسي خۆيان لە گەڵاڵەكەي ئەخزەر ئيبراهيمي ڕەخنەيان گرتووە و خستوويانە بن پرسيارەوە. ناوبراو لە هەموو لايەنەكاني تێكهەڵچون لەقەيراني سووريا داواي كرد لەگەڵ ئيبراهيمي هاوكاري بكەن و خاڵەكاني گەڵاڵەكەي بەمەبەستي باشتر بوون و چاكسازييەكان لێك بدەنەوە.

سەرچاوه:ماڵپەري هەواڵدەري راديوو سوراني