شێخ ڕه زايي تاله باني
شێخ ره‌زاي تاڵه‌باني شێخ ره‌زاي تاڵه‌باني شاعير، كوڕي شێخ عه‌بدولره‌حماني كوڕي مه‌لا ئه‌حمه‌دي كوڕي مه‌لا مه‌حموودي زه‌نگه‌نـه‌يه، سـاڵي 1831 له‌گوندي (قرخ)ي نزيك چه‌مچه‌ماڵ له‌دايكبووه، له‌ته‌مه‌ني حه‌وت ساڵيدا لاي شێخ عه‌بدولره‌حماني باوكي ده‌ستي به‌خوێندن كردووه، له ته‌مه‌ني بيست‌و پێنج ساڵييه‌وه خۆي به خوێندني ئه‌ده‌بياتي عه‌ره‌بي‌و فارسي‌و توركي خه‌ريككردووه.
شێخ ره‌زاي تاڵه‌باني شێخ ره‌زاي تاڵه‌باني شاعير، كوڕي شێخ عه‌بدولره‌حماني كوڕي مه‌لا ئه‌حمه‌دي كوڕي مه‌لا مه‌حموودي زه‌نگه‌نـه‌يه، سـاڵي 1831 له‌گوندي (قرخ)ي نزيك چه‌مچه‌ماڵ له‌دايكبووه.
ساڵي 1860چووه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ‌و ماوه‌ي دوو ساڵ له‌وێ ده‌بێت‌و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك، دواي مردني باوكي ده‌چێت بۆ كۆيه‌و لاي شێخ غه‌فوري مامي زياتر له شه‌ش مانگ ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌ته‌ماي كچه‌كه‌ي ئه‌بێت به‌ڵام مامي رازي نابێت‌و ئه‌ويش ده‌ڕوات بۆ كه‌ركوك. ساڵي 1866دا بۆ جاري دووه‌م ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، له‌رێگه‌ي ميسره‌وه ده‌چێت بۆ حه‌ج، ساڵي 1884 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و زۆر جار هاتوچۆي وه‌سمان پاشا‌و مه‌حمود پاشاي جاف‌و پياوه گه‌وره‌كاني ئه‌و ناوه‌ي كردووه، (عاديله خانم)ي خێزاني وه‌سمان پاشا هه‌ميشه دياري بۆ داناوه‌و يارمه‌تي بۆ ناردووه.
ساڵي 1898 ده‌چێت بۆ به‌غداو له ته‌كيه‌ي تاڵه‌باني دانيشتووه، په‌يوه‌ندي به‌تيني له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي سه‌ليم به‌گي بابان‌و سه‌يد عه‌بدولره‌حماني نه‌قيب دا هه‌بووه. شێخ ره‌زاي تاڵه‌باني زۆربه‌ي شيعره‌كاني له بابه‌تي هه‌جووكردن بووه، ئه‌م شاعيره رۆژي 13\1\1910 له‌به‌غدا كۆچيدوايي كردووه.
سەرچاوه:ماڵپەري تێبياني کووردستان