يارمه‌تيي ماڵيي به تيرۆريسته سورييه‌کان
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس له‌زمان رۆژنامه‌ي مه‌دينه ، عه‌بدولعه‌زيز ئالي شێخ موفتيي وه‌هابيي سه‌عودي داواي کرد که خه‌ڵک هان بده‌ن بۆ پشتيوانيي ماڵيي له لايه‌نه چه‌کداره‌کان له سوريا.
مه‌دينه له زمان موفتي ئه‌عزه‌مي عه‌ره‌بستان نووسيي:"دوعا بۆ لايه‌نه چه‌کدارەکان و بارەبووکردنيان باش‌ترين کاره." ئالي شێخ به داخوازيي بۆ رێگريي له به‌شداريي گه‌نجاني سه‌عوديي له شه‌ڕي سوريادا وتي:"به‌شداريي له تێکهه‌ڵچوونه چه‌کدارانه‌کان کارێکي شياو نييه." به پێي راپۆرتي ئه‌لعاله‌م ئه‌م رۆژنامه‌يه له‌زمان عه‌بدولعه‌زيز وتيشي: "من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که بارەبووي لايه‌نه چه‌کداره‌کان و دۆعا بۆ ئه‌م لايه‌نانه باشتره له به‌شداريي له تێکهه‌ڵچوونه چه‌کدارانه‌کان له سوريا ؛ چوونکو به‌شداريي گه‌نجاني عه‌ره‌بستانيي له‌م تێکهه‌ڵچوونانه‌دا ئه‌وان له‌گه‌ڵ مه‌ترسيي هێرشي دوژمنان رووبه‌ڕوو ده‌کاتەوە!!!" موفتيي ئه‌عزه‌مي عه‌ره‌بستان به راشکاويي وتي: "شياو نييه که گه‌نجاني عه‌ره‌بستانيي بۆ به‌شداريي له تێکهه‌ڵچوونه چه‌کدارانه‌کاني سوريا وه‌ک کاڵا بفرۆشرێن؛ سه‌ره‌ڕاي ئه‌مه به‌شداريي گه‌نجان له‌م تێکهه‌ڵچوونانه‌دا ئه‌وان ده‌کاته پاروويه‌کي راحه‌ت بۆ دوژمنان." ئالي شه‌يخ هه‌روه‌ها داواي له بەرنوێژي مزگه‌وته‌کان کرد که خه‌ريکي پرسي سياسيي نه‌بن و خۆببوێرن له بينيني کاناڵه ئاسمانيي و ماڵپه‌ڕه‌کان.
سەرچاوه:سەهەري کووردي