شاعيران ژياننامه‌يان نييه
ئه‌دو‌نيس له‌ساڵي 1930 ي زاييني له‌گو‌ندي (قه‌سابين« له‌كو‌ێستانه‌كاني باكو‌و‌ري سو‌و‌ريا له‌دايك بو‌و. »عه‌لي ئه‌حمه‌د سه‌عيد«دو‌اي يه‌كه‌مين له‌دايك بو‌و‌ن و دو‌اي رابو‌اردني سه‌رده‌مي منداڵي له لاي باو‌كێك كه عه‌شق به‌زمان و شێعر و ئه‌ده‌بي پێ فێر كرد، خێرا دو‌و‌هه‌مين له‌دايك بو‌و‌ني رۆحاني و پيرۆزي شكڵ ده‌گرێت . كه‌له ئو‌ستو‌و‌ره كه‌و‌ناراكان سه‌رچاو‌ه‌ي گرتو‌و‌ه.
به‌ڵام كام يه‌ك له م دو‌و له‌دايك بو‌و‌نه گرنگي زۆرتري هه‌يه؟ دو‌و‌هه‌مين له‌دايكيبو‌و‌ن جيا له‌سه‌ره‌تايه‌كي به‌ربڵاو و‌بێ بڕو‌انه نييه. شاعير به‌و نازناو‌ه‌ي بۆ خۆي هه‌ڵيبژاردو‌و‌ه و‌ه‌فاداره‌و به‌رهه‌مه‌كاني به شێو‌ه‌يه‌كي ته‌و‌او له‌گه‌ڵ نيشانه جۆراو‌جۆره‌كاني زايش و‌نو‌ێ بو‌و‌نه‌و‌ه ده‌رده‌كه‌و‌ێ . له‌شێعره‌كاني ئه‌و‌دا په‌ره‌پێدان، گۆڕاني به‌رده‌و‌ام،تێكچو‌و‌ن و نو‌ێ كردنه‌و‌ه‌ي به‌رده‌و‌امي فۆرم و ته‌سو‌يري هه‌بو‌و‌ني هه‌يه.
ئه‌دو‌نيس له‌ساڵي 1930 ي زاييني له‌گو‌ندي (قه‌سابين« له‌كو‌ێستانه‌كاني باكو‌و‌ري سو‌و‌ريا له‌دايك بو‌و. »عه‌لي ئه‌حمه‌د سه‌عيد«دو‌اي يه‌كه‌مين له‌دايك بو‌و‌ن و دو‌اي رابو‌اردني سه‌رده‌مي منداڵي له لاي باو‌كێك كه عه‌شق به‌زمان و شێعر و ئه‌ده‌بي پێ فێر كرد، خێرا دو‌و‌هه‌مين له‌دايك بو‌و‌ني رۆحاني و پيرۆزي شكڵ ده‌گرێت .
به‌م جۆره شاعير به‌رده‌و‌ام له‌شو‌ناسي خۆي ده‌كۆڵێته‌و‌ه. به‌تايبه‌ت دو‌اي ساڵي 1961 كه‌سێهه‌مين كتێبي به‌ناو‌ي »ته‌رانه‌كاني مه‌هيار ده‌مشقي« ئه‌ه‌و‌ي و‌ه‌كو‌و يه‌كێك له‌گه‌و‌ره شاعيراني مو‌دێڕني عه‌ره‌ب ناساند.
»ئو‌كتاو‌يو‌پاز« له‌و‌تارێكدا له‌باره‌ي »پسو‌ئا«،ده‌ڵێت: كه‌شاعيران ژياننامه‌يان نييه، چو‌نكو‌و ژياني ئه‌و‌ان شتێك زياتر له به‌رهه‌مه‌كانيان نييه. كه‌و‌ابو‌و ده‌تو‌انين ئه‌دو‌نيس به‌ته‌و‌او‌ي له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانيدا بدۆزينه‌و‌ه - ئه‌و‌ه‌ي ئاشكرايه‌ئه‌دو‌نيس مو‌دێڕن‌ترين شاعيري شێعر و‌ئه‌ده‌بي عه‌ره‌بي هاو‌چه‌رخه كه شێعره‌كاني به‌هێز و تو‌انايه‌كي زۆره‌و‌ه له‌به‌رانبه‌ري يه‌خسيريي مرۆڤ له سو‌وڕاني ياسا ئابو‌و‌رييه‌كان، زو‌ڵم و زۆره ته‌كنۆلۆژياييه‌كان و له‌به‌رانبه‌ر تو‌و‌ڕه‌يي مێژو‌و‌ه‌و‌ه‌ده‌و‌ێستێي و پێمان ده‌ڵێ كه‌ته‌نيا رێگه‌ي نه‌جات مه‌سخ بو‌و‌ن، رو‌انيني نو‌ێ و و‌ه‌لاخستني يه‌خسيرييه.
جۆراو‌جۆري فو‌رمه‌كان و گۆڕاني به‌رده‌و‌ام له شيعره‌كانيدا رو‌و‌نترين به‌ڵگه‌يه.
ئه‌دو‌نيس، شاعيري ئاو‌اره و ماڵ له‌كۆڵ، شاعيري سه‌رده‌مه‌كان و‌شاره‌كان و‌شاعيري بابل جيهان له‌پاريسه‌و‌ه تا نيو‌يۆرك ده‌پێو‌ێ تاكو‌و بيسه‌لمێنێ ئاو‌ياري كردني حه‌قيقه‌ت به‌كه‌لامي گيان دار و به‌گه‌ڕان به‌دو‌اي حه‌قيقه‌تدا له‌خو‌داو له‌ده‌ره‌و‌ه‌ي خۆدا بۆ شێعر پێو‌يسته.
سەرچاوه:حەوتە نامەي سيروان