• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 147
  • چوار شەممه 27/10/1391
  • رۆژژمێر :

حه‌کيم چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌کان له‌ئه‌ستۆ بگرێت 

هاوپه‌يمانى نيشتيمانى داوا ده‌کات حه‌کيم چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌کان له‌ئه‌ستۆ بگرێت

به پێ هەوالي بەشي کوردي تێبيان و ڕاپورتي جەماوەر نيوز:ئه‌مڕو کوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتماني داواى له‌ عه‌ممار حه‌کيم سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى عێراق کرد له‌گه‌ڵ فراکسيۆنه‌کانى ناو پرۆسه‌ى سياسى عێراق دانيشتن ئه‌نجام بدات به‌ ئامانجى چاره‌سه‌رکردنى قه‌يرانى عێراق.

ئه‌مرۆ له‌ کۆنگره‌يه‌کى رۆژنامه‌نووسيدا، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى سه‌رکرده‌ى کوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى داواى له‌ عه‌ممار حه‌کيم سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى عێراق کرد له‌گه‌ڵ فراکسيۆنه‌کانى ناو پرۆسه‌ى سياسى عێراق دانيشتن ئه‌نجام بدات به‌ ئامانجى چاره‌سه‌رکردنى قه‌يرانى عێراق.

چه‌له‌بى وتيشى: هاوپه‌يمانى نيشتيمانى تاووتوێى دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌ى کێشه‌کانى ئێستاى عێراق و داخوازى خۆپيشانده‌رانى کردووه‌و داواخوازين عه‌ممار حه‌کيم دانيشتن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌کان بکات بۆ دۆزينه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنى قه‌يرانه‌کانى عێراق.