کوژراني 5 فه‌له‌ستيني له سووريا
به هۆي په‌لاماري ئه‌نداماني چه‌کداري تێرۆريست بۆ سه‌ر ئۆردوگاکاني ئاواره فه‌له‌ستينييه‌کان له سووريا، 5 فه‌له‌ستيني کوژران و ژمارێکيش بريندار بوون.
به پێي ڕاپۆرتي ژێده‌ره عه‌ره‌بييه‌کان له ديمه‌شقه‌وه؛ ئه‌نداماني گرووپه چه‌کداره تێرۆريستييه‌کان که به کرده‌وه‌ي پڕ توند و تيژييان ناوچه جۆربه‌جۆره‌کاني سووريايان ئاڵۆز کردووه، دوێنێ به په‌لامارداني ئۆردوگاي ئاواره فه‌له‌ستينييه‌کاني "يه‌رمووک" نێزيکي ديمه‌شقي پێته‌ختي سووريا، 5 فه‌له‌ستيني له‌وان ژنێکي به‌ساڵاچوويان کوشت و 15 که‌سي ديکه‌يان بريندار کرد. هه‌روه‌ها له په‌لامار بۆ سه‌ر ئۆردوگاي حوسێنييه له باشووري ديمه‌شق، 9 فه‌له‌ستيني بريندار بوون.