• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 214
  • یەكشەممه 1/11/1391
  • رۆژژمێر :

ئايەتۆڵڵاسيستاني: ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه‌

به پێي هەوالي بەشي کوردي تێبيان و ڕراچورتي کانالي کوردستان تي وي :پفشاره‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تي عێراق دواي شكستهێناني له‌ هێوركردنه‌وه‌ي خۆپيشاندانه‌كاني ئه‌نبار رووي له‌ زيادبوون كردووه‌ ، ئايەتۆڵڵا سيستاني گه‌وره‌ مه‌رجه‌عي ئايني شيعه‌كان؛ هه‌وڵه‌كاني حكومه‌تي عێراقي بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ره‌تكرده‌وه‌ ، به‌مه‌ش ئيئتيلافي هاوپه‌يماني نيشتيماني خۆي له‌ ئيئتيلافي ده‌وڵه‌تي ياسا دوور خسته‌وه‌ و عه‌ممار حه‌كيم سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني بالاي ئيسلامي راسپارد كه‌ له‌ گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌مه‌به‌ستي چاره‌سه‌ركردني قه‌يرانه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌ . 

له‌مباره‌وه‌ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بي له‌ كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند كه‌ ئيئتيلافي هاوپه‌يماني نيشتيماني كۆبوونه‌وه‌يه‌كي نائاسايي ئه‌نجامدا بۆ تاوتۆي كردني پێشهاته‌ سياسييه‌كان .

هه‌موو پێكهاته‌كاني هاوپه‌يماني نيشتيماني پشتگيرييان له‌ هه‌نگاوه‌كاني مه‌رجه‌عيه‌تي ئايني كرد كه‌ به‌شداري هێله‌ گشتيه‌كاني چاره‌سه‌ركردني قه‌يرانه‌كه‌ كرد. چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ ناو هاوپه‌يماني نيشتيماني رايانگه‌ياند كه‌ مه‌رجه‌عيه‌تي ئايني له‌ نه‌جه‌ف داواكاري مالكي و ئيئتيلافه‌كه‌يان ره‌تكردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ي هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران .