• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 329
  • دوو شەممه 2/11/1391
  • رۆژژمێر :

منداڵان، نيوەي ئاوارەکاني سوريا پێکدەهێنن

نەتەوە يەکگرتوەکان هۆشداري دەدات لە زيادبوني ئاوارەکاني سوريا و هەروەک رايدەگەيەنێت، کە نيوەي ئاوارە سورييەکاني ئێستا، لە منداڵان پێکهاتون.

به پێي هەوالي بەشي تێبياني کوردي و هەوالدري سبەي:بانۆس مۆمتزيس، رێکخەري نێودەوڵەتي ئاوارەکاني سوريا کە سەر بە نەتەوەيەکگرتوەکانە رايگەياند، نيوەي ئەو ئاوارە سورييانەي کە بەهۆي توندوتيژييەکاني وڵاتەکەيانەوە ئاوارەي وڵاتاني دراوسێ بون، لە منداڵان پێکهاتون و زۆرێک لەخێزانەکان هەشت تاوەکو 10 منداڵيان لەگەڵدايە.

ئاماژەي بە پلانەکانيشيان کرد بۆ هاوکاريکردني چوار مليۆن هاوڵاتي لە سوريا کە بەهۆي قەيراني وڵاتەکەيانەوە پێويستيان بە يارمەتي هەيە، هاوکات هۆشداري دا لە زيادبوني ژمارەي ئاوارەکاني سوريا تاوەکو مانگي حوزەيراني داهاتو.

بەپێي دوايين ئامارەکان، لەئێستادا زياتر لە 600 هەزار هاوڵاتي سوري ئاوارەي وڵاتاني دراوسێ بون و زۆرينەشيان رويان لە وڵاتاني تورکيا، لوبنان، عێراق و ئوردن کردوە، هەروەک لەماوەي 22 مانگي رابردودا، زياتر لە 60 هەزار کەس لەو وڵاتە کوژراون.