ڕێکه‌وتي دانوستاني ئێران و 1+5 ڕاگه‌يێندرا
دانوستاني ئێران و 1+5 پاش 6 مانگ دواکه‌وتن ڕۆژاني 28 و 29ي جانيڤێري/ 9 و 10ي ڕێبه‌ندان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێي هەوالي بەشي تێبياني کوردي و هەوالدري کوردپرێس: تاران و گرووپي 1+5 ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي خولي داهاتووي دانوستانه‌کانيان ڕۆژاني 28 و 29ي جانيڤێري به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕامين مێهمانپه‌ره‌ست، وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕايگه‌ياند: جێگري دانوستانکاري باڵاي ئێران بۆ بابه‌ته ناڤۆکييه‌کان له‌گه‌ڵ جێگري کاترين ئه‌شتۆن، سه‌رپه‌ره‌شتي گرووپي 1+5 له دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، کاتي به‌ڕێوه‌چووني دانوستاني داهاتووي نوێنه‌راني تاران و 6 وڵاتي زلهێزي جيهان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئێرانيان يه‌کلايي کردۆته‌وه.
به گوێره‌ي هه‌واڵه‌کان له ئێستادا ڕانه‌گه‌يێندراوه که شوێني کۆبوونه‌وه‌که چ وڵاتێک ده‌بێ ئه‌گه‌رچي تا ئێستا ئه‌سته‌نبۆڵي تورکيا، ژێنێڤ، مۆسکۆ و چه‌ند شارێکي ديکه‌ي ناوچه‌که بۆ ميوانداري کردني خولي داهاتووي دانوستانه‌کان پێشنيار کراون.